پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ ٱلْمَوْتِ أَوِ ٱلْقَتْلِ وَإِذًۭا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا16
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) هەرگیز ڕاکردن، سوودبەخش نابێت بۆتان ئەگەر هەڵبێن لە مردن، یان لەکوشتن، ئەوسا تەنها کەمێک نەبێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر کەمووکۆتایە.
قُلْ مَن ذَا ٱلَّذِى يَعْصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوٓءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةًۭ ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا17
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: کێ هەیە پەناتان بدات لەخواو پتانپارێزێت لە تۆڵە سەندنەوەی، ئەگەر بییەوێت ناخۆشییەکتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هەیە دەتوانێت بەری میهرەبانی و سۆزی بگرێت، ئەگەر بیەوێت بەزەیی و ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێت، ئەوکاتە ئیتر ئەوانە جگە لە خوا کەسیان دەست ناکەوێت پشتیوانیان لێ بکات و سەریان بخات.
۞ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَٱلْقَآئِلِينَ لِإِخْوَٰنِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ ٱلْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانە دەناسێت کە کۆسپ و تەگەرە درووست دەکەن لەئێوە، ئەوانەی بە براکانیان دەڵێن وەرن بۆ لای ئێمە، (خۆتان بدزنەوە لە سوپای ئیمانداران)، ئەوانە تەنها کەم نەبێت خۆیان ناخەنە ناو تاڵوکەی جەنگەوە.
أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَٱلَّذِى يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلْخَيْرِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا۟ فَأَحْبَطَ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا19
تهفسیری ئاسان: بەرامبەر ئێوە دەست نوقاوو بێ هیمەتن، جا کاتێک ترس وبیمی جەنگیان بۆ دێت ئەوە دەیانبینێت، تەماشات دەکەن، چاوەکانیان دەسوڕێتەوە و ئەبڵەق دەبێت وەک کەسێک لەترسی مەرگ بێ هۆشی بەسەردا هاتبێت، جا کاتێک ئەو ترس و بیمە نەما، زمان درێژەکانیان ئازارتان دەدن بەقسەی ڕەق و ناخۆش، لەکاتێکدا ئەوان چاوبرسی و بەهەڵپەن بۆ پارە، ئائەوانە باوەڕیان نەهێناوە، بەو هۆیەوە خوا کردەوەکانیان پووچ کردنەوە، ئەوکارەش هەمیشە بۆ خوا ئاسانە.
يَحْسَبُونَ ٱلْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا۟ ۖ وَإِن يَأْتِ ٱلْأَحْزَابُ يَوَدُّوا۟ لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِى ٱلْأَعْرَابِ يَسْـَٔلُونَ عَنْ أَنۢبَآئِكُمْ ۖ وَلَوْ كَانُوا۟ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا20
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هێشتا وادەزانن کە لەشکر و گرۆ و دەستەکان نەڕۆیشتوون، ئەگەر لەشکری گرۆکان هات، ئاوات دەخوازن بریا لەناو عەرەبە بیابان نشینەکاندا بوونایەو لەوێوەهەواڵی ئێوەیان بپرسیایە!! خۆ ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایەتەنها کەم نەبێت جەنگیان نەدەکرد.
لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا چاکترین نموونەی تەواو ڕێک پێک هەیەتا چوی لێ بکەن و شوێنی بکەون، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕەزامەندی خوایان مەبەستە، سەرفرازی قیامەت ئاواتیانە، هەمیشە و بەردەوام یادی خوا بە زۆری ئەنجام دەدەن و زمانیان پاراوە بەیادی ئەو.
وَلَمَّا رَءَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْأَحْزَابَ قَالُوا۟ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّآ إِيمَٰنًۭا وَتَسْلِيمًۭا22
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئیمانداران ئەو هەموو دەستە و گرۆهانەیان بینی وتیان: ئەمە ئەوەیە کە خوا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنی پێداوین (کەئاوا دژایەتی ئایینەکەی دەکرێت و کافران ودووڕووەکان نەخشەو پیلان دەکێشن بۆ ڕیشەکەن کردنی)، دیارە کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو لەپێش هاتنیدا، بێگومان ئەو دژایەتییە باوەڕو ملکەچی نەبێت هیچی تری بۆ زیاد نەکردن (واتەسوورتر بوون لەسەر ئیمان).