پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
۞ وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعْمَلْ صَٰلِحًۭا نُّؤْتِهَآ أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًۭا كَرِيمًۭا31
تهفسیری ئاسان: ئەوەشتان فەرمانبەردارو ملکەچی خواو پێغەمبەرکەی بێت، کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات ئەوەدوو جار پاداشتی دەدەینەوە، هەروەها ڕزق و ڕۆزیەکی بەنرخ و پیرۆزمان بۆ ئامادەکردووە.
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍۢ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ ۚ إِنِ ٱتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ وَقُلْنَ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا32
تهفسیری ئاسان: ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم)، ئێوە وەک هیچ ئافرەتێکی تر نین، ئەگەر بەتەواوی ترسی خوا لەدڵ و دەرونتاندا قسە بەناسکی و شێوەیەک مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵی نەخۆشە بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هەمیشەو بەردەوامیش قسەی چاک و بەجێ بکەن (کە هیچ کەس نەتوانێت ڕخنەی لێبگرێت).
وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًۭا33
تهفسیری ئاسان: ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) لەماڵەکانی خۆتاندا بەسەنگینی و سەلاری بسرەون، زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخن وەکوو سەردەمی نەفامی یەکەم، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن (لەماڵ و سامان)، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن، چونکە بەڕاستی خوا تەنها دەیەوێت هەموو ناپاکی و ناسازی و نادروستیەک لە ئێوە دوور بخاتەوە ئەی خاوخێزانی ماڵی پێغەمبەرو بەتەواوی پاکتان بکاتەوە (دوور لەهەموو ناتەواوی و قسەو قسەڵۆکێک).
وَٱذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِى بُيُوتِكُنَّ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلْحِكْمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا34
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان و فەرموودە یادی بگرن و فەرامۆشی مەکەن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بەلوطف و وردبین و بەئاگایە (لە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلْخَٰشِعِينَ وَٱلْخَٰشِعَٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلْحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۭا35
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پیاوان و ئافرەتانی موسوڵمان، پیاوان و ئافرەتانی ئیمان دار، پیاوان و ئافرەتانی ملکەچ و فەرمانبەردار، پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافرەتانی خۆگر، پیاوان و ئافرەتانی لەخوا ترس، پیاوان و ئافرەتانی بەخشەندە، پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاک و ئەو پیاو و ئافرەتانەی کە زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێ بوردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێ سنووریان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئامادەکراوە (هەر کە دنیایان بەجێهێشت پێی شاد دەبن).