پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُۥ سَلَٰمٌۭ ۚ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَرِيمًۭا44
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەش کە بەدیداری شاد دەبن، بە سەلام کردن پێشوازیتان لێ دەکات وە پاداشتی زۆر بەنرخ و پیرۆزی بۆ ئامادە کردوون.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ شَٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە کە شایەت بیت (بەسەر ئومەتی ئیسلامەوە لە پەیامی خوات پێ ڕاگەیاندوون) وە مژدە بەخشیت (بە ئیمانداران بەوەی کە ڕەزامەندی خواو بەهەشتی بەرین چاوەڕێیانە) ەو ترسێنەریشیت (بێ باوەڕان دەترسێنیت لە خەشم و قینی خواو دۆزەخ).
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذْنِهِۦ وَسِرَاجًۭا مُّنِيرًۭا46
تهفسیری ئاسان: هەروەها بانگەواز دەکەی بۆلای خوا لەسەر مۆڵەتی ئەو، چرایەکی ڕووناکیشی (بۆ سەرجەم سەرگەردانان).
وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضْلًۭا كَبِيرًۭا47
تهفسیری ئاسان: (بەردەوام) مژدە بدە بە ئیمانداران، کە لەلایەن خواوە ڕێز و قەدرێکی زۆریان هەیە.
وَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَدَعْ أَذَىٰهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا48
تهفسیری ئاسان: ملکەچ و فەرمانداری کافرو دووڕووەکان مەبە گوێ مەدە بەو یازارو ناخۆشیانەی (کە پێشی دەهێنن بۆ خۆت و بانگەوازەکەت)، هەمیشە پشت بەخوا ببەستە، تەنها خواش بەسە کە پشتیوان و یاریدەدەربێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَكَحْتُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍۢ تَعْتَدُّونَهَا ۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا49
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەرئافرەتانی ئیماندارانتان مارەکرد، لەوەودوا جیابوونەوەو تەڵاقدانتان پێش ئەوەی بچنە لایان، ئەوە هیچ (عـــدة)و ماوەیەکیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکەن و (ماوەی چاوەڕوانی ناوێ بۆ ئەوەی شوو بکات بە یەکێکی تر)، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک دیاریان پێشکەش بکەن و بە جوانی دەستبەرداریان ببن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَٰجَكَ ٱلَّٰتِىٓ ءَاتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِى هَاجَرْنَ مَعَكَ وَٱمْرَأَةًۭ مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِىِّ إِنْ أَرَادَ ٱلنَّبِىُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةًۭ لَّكَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۗ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِىٓ أَزْوَٰجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌۭ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا50
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە ئەو هاوسەرانەتمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە مارەییت پێ بەخشیون، ئەو ئافرەتانەش کە کەنیزەکی تۆن و لە جەنگدا بەدیل گیراون (لەو سەردەمەدا کەنیزەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سروشتی بووە، ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەجۆرەها شێوە هەوڵی نەهێشتنی ئە دیاردەیە داوە)، هەروەها کچە مامەکانت، کچە پوورەکانت، کچە خاڵەکانت، کچی ئەو پوورانەت کە کۆچیان کرد لە تەک تۆدا، وە هەر ئافرەتێکی بڕوادار کە ئەگەر ویستی خۆی پێشکەشی پێغەمبەر بکات، وە پێغەمبەریش ویستی مارەی بکات، کە ئەمەیان تایبەتی تۆیە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم) نەک ئیمانداران، ئێمە ڕێ و شوێنمان بۆ ئەوان (واتە ئیمانداران) ڕوونکردۆتەوە بەرانبەر هاوسەران و کەنیزەکانیان (ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە:) هیچ دڵتەنگی و غەمبارییەک ڕووت تێ نەکات (وابزانی کە تۆ لە سنوور دەرچوویت بەوەی کە لە چوار هاوسەر زیاترت هەیە) هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئیمانداران).