پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
۞ تُرْجِى مَن تَشَآءُ مِنْهُنَّ وَتُـْٔوِىٓ إِلَيْكَ مَن تَشَآءُ ۖ وَمَنِ ٱبْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَآ ءَاتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًۭا51
تهفسیری ئاسان: هەرکامێکیان لابخەیت (لە هاوسەرانت) یا هەرکامێکیان نزیک بکەیتەوە، یاخود ئەوەیان کە بتەوێت و ئەوەیان کە وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکە تۆ ستەمکار نیت) ئا بەم شێوەیە (خوای میهرەبان ئەم بارودۆخە خێزانییەی پێغەمبەر باس دەفەرموێت) تا (خێزانەکانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکە ئەو هەموو ئەرکەی کە لەسەر شانی پێغەمبەرە، ئەوە دەخوازێت کە جۆرە سەربەستییەکی هەبێت)، هاوسەرانیش غەم و خەفەت نەخۆن و (وابزانن کە پێغەمبەرە لێیان زویرە) وە هەمووان ڕازی بن بەو بارودۆخە خێزانییەی کە بۆ پێغەمبەر لەبار و گونجاوە، خا خۆی دەزانێ کە چی لە دڵەکاندا حەشار داوە، بێگومان هەمیشە و بەردەوام خوا زانا و دانایە.
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعْدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَٰجٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ رَّقِيبًۭا52
تهفسیری ئاسان: لەمەودوا هێنانی ئافرەتانی تر بۆ تۆ حەڵاڵ نیە، یان واز هێنان لە هەندێکیان، تا هاوسەرانی تر بخەیتە جێیان، هەرچەندە ئەو ئافرەتانەی دەتەوێ بیانخیتە جێگەی هاوسەرانت سەرسام بیت لە ڕێک و پێکییان جگە کەنیزەک، هەمیشە و بەردەوام خوا چاودێری هەموو شتێک دەکات.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتَ ٱلنَّبِىِّ إِلَّآ أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَٱدْخُلُوا۟ فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَٱنتَشِرُوا۟ وَلَا مُسْتَـْٔنِسِينَ لِحَدِيثٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِى ٱلنَّبِىَّ فَيَسْتَحْىِۦ مِنكُمْ ۖ وَٱللَّهُ لَا يَسْتَحْىِۦ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَٰعًۭا فَسْـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٍۢ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ۚ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا۟ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓا۟ أَزْوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦٓ أَبَدًا ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا53
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە مەچن بۆ سەردانی ماڵەکان پێغەمبەر مەگەر مۆڵەتتان بدرێت و مۆڵەت بخوازن، (ئەگەر مۆڵەت دران بۆ نانخواردنێک) چاوەڕێی پێگەیشتنی مەکەن ئەگەر پێنەگەیشتبوو (مەبەست ئەوەیە کە زوو مەچن کە هێشتا خواردنەکە پێنەگەیشتووە)، بەڵام بانگ کران ئەوە بچنە ژوورەوە، خۆتان بە گفتوگۆوە سەرگەرم مەکەن، چونکە ئەو کارەتان پێغەمبەر ئازار دەدات (هەرچەندە) شەرمتان لێدەکات و (داوای چوونە دەرەوەتان لێناکات، بێگومان) خوا شەرم لە (ڕاگەیاندنی) حەق و دروستی ناکات خۆ ئەگەر داوای شتێکی پێویستان (لە خێزانەکانی پێغەمبەر کرد) لە پشتی پەردەوە داوای لێبکەن، ئا ئەو جۆرە ڕەفتارە چاکتر و پاکترە بۆ دلی ئیوە و ئەوانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیە ئازارو دڵتەنگی بۆ پێغەمبەری خوا پێش بێنن، هەرگز بۆتان نیە هاوسەرانی دوای خۆی بە هیچ جۆرێک مارە بکەن چونکە ئەو کارەتان لای خوا زۆر گەورەیەو (زۆر نابەجێیە، چونکە ئەوان دایکتانن، دایکیش لە ڕۆڵەی حەرامە).
إِن تُبْدُوا۟ شَيْـًٔا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا54
تهفسیری ئاسان: ئەگەر شتێک دەرببڕن و ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوەو دەری نەبڕن، ئەوا بێگومان خوا بە هەموو شتێک ئاگاو زانایە (نهێنی و ئاشکرا لای ئەو زاتە چوون یەکە).