پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِىٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ ۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا55
تهفسیری ئاسان: (ئافرەتان) چاوپۆسییان لێدەکرێت و قەیناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕەکانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئەو ئافرەتانەیان (کە ئیشیان بۆ دەکەن لە ماڵدا)، یان ئەوکەسانەی کە لە ماڵەکانیاندا دەژین، لە خوا بترسن (ئەو سنوورانەی کە بۆی داناون مەیشکێنن)، بێگومان خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا56
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خواو فرێشتەکانی (صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صلوات)ی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا57
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی ئازاری خواو پێغەمبەەکەی دەدەن (مەبەست ئازاردانی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم) یان ئەوانەی کە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن و کوفر دەکەن و جوێنی پێدەدەن) خوا نەفرینی لێکردوون لە دونیاو قیامەتدا سزایەکی زۆر خەجاڵەتئاوەرو سەرشۆڕکەریشی بۆ ئامادە کردوون.
وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ بِغَيْرِ مَا ٱكْتَسَبُوا۟ فَقَدِ ٱحْتَمَلُوا۟ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا58
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە ئازاری پیاوانی ئیماندارو ئافرەتانی ئیماندار دەدن بێئەوەی تاوانێکیان ئەنجامدابێت، ئەوانە بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا دەگرنە ئەستۆ.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) بە هاوسەرانت و کچەکانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ: کە بە پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئەوە لەبارترین شتە کە پێی بناسرێن، تا ئازار نەدرێن و (توشی گیروگرفت نەبن)، هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانە (لە کەم و کووڕی ڕابوردووتان خۆش دەبێت).
۞ لَّئِن لَّمْ يَنتَهِ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْمُرْجِفُونَ فِى ٱلْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دووڕووەکان و دڵ بیمارەکان و پڕوپاگەندەچیەکان لە مەدینەدا کۆڵ نەدەن، مۆڵەت و هانی تۆ دەدەین کە تۆڵەیان لێ بسێنیت، (لەوەودوا زۆربەیان دەربەدەر بکەیت)و کەمێکیان نەبێت لە شاردا نەمیننەوە.
مَّلْعُونِينَ ۖ أَيْنَمَا ثُقِفُوٓا۟ أُخِذُوا۟ وَقُتِّلُوا۟ تَقْتِيلًۭا61
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) نەفرین لێکراون لە هەرکوێ بژین، دەبیت دەستگیر بکرێن و دەبێت بکوژرێن، (چونکە لە خراپەو پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نەوەشاوەتەوە).
سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا62
تهفسیری ئاسان: (دژایەتی ئەو دووڕووانە) لەبەرنامەی خوادایەو لە ڕابوردووشدا ئەنجامدراوە، هەرگیز گۆڕانکاری نابینی لە یاساو بەرنامەکانی خوادا.