پیشاندان:
33. سورة الأحزاب
يَسْـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِ ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا63
تهفسیری ئاسان: خەلکی پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ڕۆژی قیامەت (کەی بەرپا دەبێت) پێیان بڵێ: ئەی پێغەمبەر: (کاتی بەرپابوونی) هەر خوا خۆی دەزانێ، جا تۆ چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلْكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا64
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو خوایە نەفرینی کردوە لە کافرەکان (لە ڕۆژە قیامەتیشدا) دۆزەخێکی زۆر گەرمی بۆ ئامادە کردوون.
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا65
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمیشە تیایدا دەبێ بژین، لەوێش نە پشتیوانێک شکدەبەن فریایان بکەوێت نە کەسێک ڕزگاریان بکات.
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيْتَنَآ أَطَعْنَا ٱللَّهَ وَأَطَعْنَا ٱلرَّسُولَا۠66
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ڕوخساریان ئەم دیودیوی پێدەکرێت لەناو ئاگردا (تا چاک ببرژێن و بسوتێن) (بەدەم ئاهو ناڵەوە دەڵێن): ئای خۆزگە فەرمانبەرداری خوا بووینایە، گوێڕایەڵی پێغەمبەر بووینایە.
وَقَالُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠67
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) دەڵێن: ئێمە ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاغاو گەورەکانمان بووین، هەر ئەوان ڕێگەو ڕێبازی (ڕاستیان) لە ئێمە شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان دەکات).
رَبَّنَآ ءَاتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ ٱلْعَذَابِ وَٱلْعَنْهُمْ لَعْنًۭا كَبِيرًۭا68
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا: دووبەرابەرو دوو جەندابە سزای ئەوان بدەو نەفرینێکی زۆر بێئەندازەیان لێ بکە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوْا۟ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُوا۟ ۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهًۭا69
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە: وەکو ئەوانە مەبن کە ئازاری موسایان دا (تۆمەتیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هەڵبەست) خوای گەورەش (لەو تۆمەت و بوختانەیان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وە ئەو لای خوا زۆر بەڕێزو ئازیزە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًۭا70
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکاربن، هەمیشە قسە و گوفتاری بەجێ و بەسوود بکەن.
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا71
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر) کردەوەکانتان چاک و بەجێ و پەسەند دەکات، لە گوناهەکانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بێت، ئەوە ئیتر سەرکەوتن و سەرفەرازیەکی بێ ءەندازەو بێ سنووری بەدەست هێناوە.
إِنَّا عَرَضْنَا ٱلْأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا ٱلْإِنسَٰنُ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومًۭا جَهُولًۭا72
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەمانەتی (عەقیدە و بیروباوڕ، ئەمانتی سەرپشکیمان) نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد کە ئێوە هەڵگری ئەم ئەمانەتە بن)، بەڵام هەمووان دەستیان پێوەناو ترسان لێی (هەر پێیان چاک بوو ئاوا (مسیر بن، سەرپشک نەبن) کەچی ئادەمیزاد هەڵیگرت و گرتیە ئەستۆی، بەڕاستی زۆر ستەمکار و نەفام بوو (ئەگەر زۆرینە ڕەچاو بکەین).
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۢا73
تهفسیری ئاسان: تا خوا سزای پیاوان و، وە ئافرەتانی دووڕوو، وە هاوەڵپەرستان لە پیاوان و لە ئافرەتان بدات، هەروەها تەوبەو پەشیمانی لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار وەردەگرێت، بێگومان خوای گەورە (بۆ ئەوان) زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و میهرەبانە.