پیشاندان:
34. سورة سبإ
أَفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ فِى ٱلْعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلْبَعِيدِ8
تهفسیری ئاسان: ئایا درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستی، یا شێت بووە؟! (نەخێر..!!) ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و قیامەت نیە، لە سزای سەختا دەبێ ژیان بەرنەسەر (چونکە لەدنیادا) زۆر گومڕاو سەرلێشێواوبوون.
أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ9
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە نابینن چی دەوری داون لە ئاسمانەکان و زەویدا، سەرنجی بەردەمیان نادەن؟! ئاوڕێک لو دواوە نادەنەوە؟! ئەگەر بمانەوێ لە ناخی زەویدا نوقمیان دەکەین، یان پارچەیەکیان لە ئاسمانەوە بەسەردا بەردەدەینەوە، ئا لەو تواناو دەسەڵاتدارییەدا نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیە بۆ هەر بەندەیەک کە دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕەزامەندی ئەوبێت.
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ10
تهفسیری ئاسان: (ئێمە) ڕێزێک و بایەخێکی زۆرمان بەخشیوە بە داود (فەرمانمان داوە کە): ئەی کێوەکان و باڵندەکان (تەسبیحات و سرودی ستایشی) لەگەڵدا بڵێنەوە، هەروەها ئاسنیشمان بۆ نەرم کردووە (وەکو (معجزة)یەک تا پێداویستیەکانی بە ئاسانی لێ دروست بکات).
أَنِ ٱعْمَلْ سَٰبِغَٰتٍۢ وَقَدِّرْ فِى ٱلسَّرْدِ ۖ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانمان پێدا) کە قەڵغانی دەرەدامان دروست بکات، ئەڵقەکانی بەڕێک و پێکی ڕێک بخات و لە یەکیان تێهەڵکێش بکات، (نە زۆر تەنک بێت و بەرگە نەگرێت، نە زۆر سەنگین بێت و هەڵگری بێزار بکات)، (هەروەها فەرمانمان پێ دان): کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن، دڵنیاشبن کە من بینام بە کارو کردەوەتان.
وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌۭ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌۭ ۖ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ ۖ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ12
تهفسیری ئاسان: بۆ سولەیمانیش بامان خستە ژێر فەرمانیەوە، بەیانیان یەک مانگە ڕێ دەڕۆیشت و ئێواران یەک مانگە ڕێ دەهاتەوە، کانی مسیشمان بۆ تواندەوە، لە پەرییانیش هەندێکمان بۆ ڕاهێنا کە لەبەردەستیدا کار بکەن بە مۆڵەتی پەروەردگاری، جا ئەوەی لە فەرمانی ئێمە دەرچێت سزای دۆزەخی پێ دەچێژێت.
يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٍۢ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍۢ رَّاسِيَٰتٍ ۚ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًۭا ۚ وَقَلِيلٌۭ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ13
تهفسیری ئاسان: سولەیمان هەرچی بویستایە، پەرییەکان بۆیان دروست دەکرد، لە شوێنی خوا پەرستی و پەیکەرو حەوزو مەنجەڵی گەورەی بەجۆرێک کە لە جێگەی خۆی دامەزراوەو ناجوڵێت. ئەی نەوەو شوێنکەوتوانی داوود: ئێوە بە کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هەرچەندە کەمێک لە بەندەکانم سوپاسگوزارن.
فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُۥ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ٱلْغَيْبَ مَا لَبِثُوا۟ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ14
تهفسیری ئاسان: کاتێ کە بریاری مردنی (سولەیمانماندا، پەرییەکان نەیانزانی کە مردووە)، تا مۆرانە گۆچانەکەی کلۆر کرد، کاتێ کە کەوت ئەوسا پەرییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر غەیب زان و نهێنیزان بوونانیە ئاوا لە کارو فرمانی ناخۆشدا بەردەوام نەدەبوون، (هەر کە زانیان سولەیمان وەفاتی کردووە دەستیان لە کار هەڵدەگرت).