پیشاندان:
34. سورة سبإ
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ40
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە هەموان کۆدەکرێنەوە (ئەوسا خوا بە فریشتەکان دەفەرموێت: (بەڕاست)، ئەوانە ئێوەیان دەپەرست؟!
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ٱلْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ41
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامدا) دەڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) تۆ یارو یاوەری ئێمەی نەک ئەوان، بەڵکو ئەوانە پەرییان دەپەرست، زۆربەیان باوەڕیان پێیان هەبوو (باوەڕیان بە جادووگەرو دەجالەکان هەبوو).
فَٱلْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍۢ نَّفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ42
تهفسیری ئاسان: ئەوە ئیتر ئەمڕۆ کەستان دەسەڵاتی ئەوەی نیە کە قازانجێک یا زەرەرێک بە کەسیترتان بگەیەنێت، بەوستهمکارانیش دەڵێین: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە بە درۆتان دەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٌۭ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُكُمْ وَقَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌۭ مُّفْتَرًۭى ۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ43
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئایەتە ئاشکەاو ڕوونەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، (کافران) دەڵێن: ئەمە کابرایەکەو دەیەوێت لە ڕێگەو ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هەروەها دەڵێن: ئەمە شتێکی دەستهەڵبەست و هەڵبەستراوە، ئەوانەش کە کافرن دەربارەی ئەو حەق و ڕاستییەی کە بۆیان هاتووە دەڵێن: ئا ئەمە سیحرو جادوویەکی ئاشکرایە!!.
وَمَآ ءَاتَيْنَٰهُم مِّن كُتُبٍۢ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍۢ44
تهفسیری ئاسان: (جا خۆ ئێمە) هیچ کتێب و نامەیەکمان بۆ نەناردوون تا بیخوێنن (تا لەڕووی ئەوەوە تۆ بەدرۆ بخەنەوەو بڕوات پێ نەکەن)، وە پێش تۆش هیچ پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە نەکردوون (تا لە سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).
وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا۟ مِعْشَارَ مَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَكَذَّبُوا۟ رُسُلِى ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ45
تهفسیری ئاسان: ئەو خەڵکەی پێش ئەمانێش (پێغەمبەرانی خوایان) بەدرۆ خستەوە بە مەرجێک بەقەدەر دەیەکی ئەوانە، ئەمانە دەسەڵاتدارو خاوەن دارایی نین، کەچی پێغەمبەرەکانی منیان بەدرۆ خستەوە، ئایا نابینن چۆن تۆڵەم لێ سەندن و چیم بەسەرهێنان؟!
۞ قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا۟ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا۟ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ46
تهفسیری ئاسان: (پێیان) بڵێ: من ئەک ئامۆژگاری ئێوە دەکەم، کە، بۆ خواو لەبەر خوا، دوو قۆڵی و بەتەنهایی، دانیشن و بیرکەنەوە (لەم قورئانە، لەم پێغەمبەرە، لەم بەرنامەیە) ئەم هاوەڵەی ئێوە (محمد صلی اللە علیە وسلم)، شێت نیە، بەڵکو ئەو تەنها ترسێنەری ئێوەیە پێش ئەوەی سزایەکی سەخت ڕووبەڕووتان ببێت..
قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍۢ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌۭ47
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەرچی پاداشت و کرێیەکم داواکردووە هەر بۆ خۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە، ئە خوایەش شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ48
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم (سەرئەنجام) حەق دەماڵی بەسەر (بەتاڵ و ناحەقیدا) بەڕاستی ئەو زاتە زۆر شارەزایە بە نهێنی و شاراوەکان.