پیشاندان:
34. سورة سبإ
قُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ ٱلْبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ49
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: حەق و ڕاستی هات و بەتاڵ و ناحەقی بوی نەما.. نە دەتوانێ دەست پێبکاتەوە، نە دەتوانێ بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِى ۖ وَإِنِ ٱهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِىٓ إِلَىَّ رَبِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌۭ قَرِيبٌۭ50
تهفسیری ئاسان: بڵێ: ئەگەر من گومڕابم ئەوە گومڕاییەکەم زەرەری بۆ خۆم هەیە، خۆ ئەگەر ڕێگەی هیدایەتم گرتبێت ئەوە بەهۆی نیگاو وەحیی پەروەردگارمەوەیە، بەڕاستی ئەو زاتە زۆر بیسەرو نزیکە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ فَزِعُوا۟ فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا۟ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ51
تهفسیری ئاسان: (ڕۆژێک دێت کافران) دەبینیت لەترسا خەریکن زیڕە دەکەن، دڵنیان کە لە دەست دەرناچن و ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئیتر هەر لە نزیکەوە دەستگیر دەکرێن و باڵبەست دەکرێن.
وَقَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ52
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە (بە ناچاریی) دەڵێن: ئیمانمان (بە پەروەردگارمان) هێنا، بەڵام لەو شوێنە دوورەوە ئیمان چۆن دەستدەکەوێت (تازە کار لەکار ترازراوە).
وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِٱلْغَيْبِ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ53
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتی خۆی باوەڕیان بەخوا نەبوو، هەر لەدوورەوە باسی نهێنی و شاراوەکانیان دەکردو، دەمیان لێدەدا.
وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ فِى شَكٍّۢ مُّرِيبٍۭ54
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر) لەنێوان ئەمان و ئارەزوکانیاندا (بەربست دانرا)، هەروەکو پێشتر بە هاوشێوەی ئەمان کرا، بەڕاستی ئەوانە هەمیشەو بەردەوام لە گومان و دوودڵیدا بوون (بەرانبەر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یەکلایی نەدەکردەوە).
35. سورة فاطر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس وستایش بۆ خوایە، کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، فریشتەکانی کردووە بە فرستادەی خۆی کە خاوەنی چەندەها باڵن، هەیانە دوو، یان سێ، یان چوار باڵە، لە دروستکردندا هەرچی بوێت زیادی دەکات (لە ژمارەی فریشتەکان، لە ئەستێرە و هەسارەکان، لە ئادەمیزاد و پەری... هتد) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ2
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خوا دەروازەی ڕەحمەت و بەخششی خۆی لە خەڵکی بکاتەوە، ئەوە هیچ کەس و هیچ شتێک ناتوانێت بەری بگرێت، هەر کاتێکیش دەروازەی ڕەحمەتی بگرێتەوە و دای بخات، کەس ناتوانێت لە دوای گرتنەوەکەی خوا بێجگە لە خۆی بیکاتەوە، ئەو زاتە هەر خۆیشێ باڵادەست و دانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بیربکەنەوە لە چاکەی خوا بەسەرتانەوە، ئایا دروستکارو بە دیهێنەرێکی تر هەیە جگە لە خوا لە ئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببەخشێت؟ جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، جا ئەوە چۆن لەو بیروباوەڕە دروستە لا دەدرێن؟ (روو دەکەنە گومڕایی).