دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

35. سورة فاطر

35:4جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ4
ته‌فسیری ئاسان: (پاشان دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەداتەوە و دەفەرموێت): خۆ ئەگەر خوانەناسان بڕوات پێنەکەن، ئەوە دڵنیایە کە پێغەمبەرانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نەکراوە، بەڵام غەمت نەبێت هەر بۆ لای خوا هەموو کارێک دەبرێتەوە و ئەوانە لە دەستی دەرناچن.
35:5جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ5
ته‌فسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە: دڵنیابن بەڵێنی خوا ڕاست و دروستە (قیامەت بەرپا دەکات و لە هەموو کەس دەپرسێتەوە) کەوابوو ژیانی ئەم دنیایە سەرتان لی نەشێوێنێت و شەتیان نەتانخەڵتێنێت بە ناوی ڕەحم و بەزەیی خواوە (کە گوایە هەرچی بکەن خوا بەبەزەیییە و لێتان خۆش دەبێت).
35:6جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ6
ته‌فسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنتانە ئێوەش بە دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و دارودەستەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی ببنە نیشتەجیی دۆزەخ.
35:7جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ7
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوەڕێیانە، ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەجامداوە لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوەڕێیانە بۆ بۆیان ئامادەیە.
35:8جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە کردەوە ناشیرینەکانی بۆ ڕازێنراوەتەوە و بە جوان و چاک دەیبینێت؟! (وەک ئەو کەسە وایە کە پێوەری خوایی پێیە بۆ چاکە و خارپە)؟ بەڕاستی خوا بیەوێت هەر کەس گومڕا بکات دەیکات، هەر کەسێکیش هیدایەت بدات دەیدات، (ئەڵبەتە نەک بەشێوەی هەڕەمەکی) کەواتە تۆ بە خەفەرتیانەوە خۆت مەفەوتێنە، چونکە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
35:9جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ9
ته‌فسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بای ڕەحمەت دەنێرێت و هەڵمی دەریاکانی پێ دەگوێزێتەوە و دەیکاتە هەور، جا دەینێرین بۆ وڵاتێکی وشک و مردوو، دەفەرموێت: ئینجا ئەو زەویەمان پێ زیندوو کردوە دوای ئەوەی کە مردبوو، زیندو کردنەوەی ئێوەش هەر بەو شێوەیە دەبێت.
35:10جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ10
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی سەربەرزی وپایەبڵندی دەوێت، با بزانێت کە هەموو سەربەرزی و پایە بڵندیەک هەر بۆ خوایە، گوفتاری چاک و جوان و بەجێ بۆ لای ئەو زاتە بەرز دەبێەوە، کاروکردەوەی چاکیش گوفتاری شیرین بەرز دەکاتەوە (هەروەها پێچەوانەکەشی هەروایە)، جا ئەوانەی کە پیلانی خراپ دەگێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئامادەیە، پیلانی ئەوانە هەر خۆی پووچ دەبێتەوە و بێ بەروو و ناکامە.
35:11جوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ11
ته‌فسیری ئاسان: خوا؛ ئێوەی لە خاک دروستکردووە، لەوەودواش لە نوتفەیەک (کە بریتیە لە بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک لەگەڵ هیلکۆکەیەکدا) لەوەودوا کردوونی بە جووت (بە نێرو مێ)، هیچ مێننەیەک ئاوس نابێت و نازێت و سکەکەی دانانێت تەنها بە ئاگاداری ئەو زاتە نەبێت، هیچ تەمەن درێژێک، تەمەنی درێژ نابێت و لە تەمەنی کەم نابێتەوە، بێ ئەوەی لە زانستی خوادا یاداشت نەکرابێت، بێگومان ئەو شتە لەسەر خوا ئاسانە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.