پیشاندان:
35. سورة فاطر
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ19
تهفسیری ئاسان: ئاشکرایە کە کوێرو چاوساغ وەک یەک نین.
وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ20
تهفسیری ئاسان: تاریکیەکان و ڕوناکیش چون یەک نین.
وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ21
تهفسیری ئاسان: سێبەرو خۆرەتاویش وەک یەک نین.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ22
تهفسیری ئاسان: زیندووان و مردووانیش هاوتای یەک نین بێگومان خوا ڕاستی دەدات بەگوێی هەر کەسێکدا بیەوێت بەڵام تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناتوانیت پەیامەکەت بگەیەنیت بەو کەسانەی کە لەناو گۆڕدان (مەبەست کافرانە کە وەک مردوو نابیستن و ئەگەر بشبیستن سوودی لێ وەرناگرن).
إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ23
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تۆ ئەی پێغەمبەر تەنها بێدارکەرەوە و ترسێنەریت و بەس.
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌۭ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە تۆمان ڕەوانەکردووە بەحەق و ڕاستیەکی تەواوەوە، تۆ مژدەدەری (ئیماندارانیت)، ترسێنەری (بێ بڕواکانیت) هیچ گەل و نەتەوەیەکیش نەبووە کە فرستادە و بێدارکەرەوەیەکی بۆ ڕەوانە نەکرابێت.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ25
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خۆ ئەگەر بڕوایان بە تۆ نەکرد ئەوە دڵت لە خۆت دانەمێنێت، بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر هەڵویستیان وابووە، بڕوایان بە پێغەمبەران نەبووە، هەرچەندە ئەوان بە موعجیزەو بەڵگەی بەهێزەوە، بە پەیام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوە بۆیان ڕەوانە کرابوون.
ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ26
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەوانەی بێ باوەڕبوون خەشم و قینی خۆمم لێگرتن و لەناوم بردن، جا چۆن بوو بەڵاو تۆڵەی من.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍۢ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌۭ وَحُمْرٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌۭ27
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا ئێمە بەو بارانە جۆرەها بەروبوومی جیاوازمان دەرهێنا کە (رەنگیان، قەبارەیان، تامیان، بۆنیان، شێوەیان، شوێنیان، وەرزیان) جیاوازە... هەروەها هەندێ لەکەژو کێوەکانمان بەزنجیرە کێشاوە، هەیانە چین و هێڵ و نەخشی سپی و سوورە و ئەوانیش ڕەنگیان جیاوازە، هەشیانە ڕەشێکی تاریک و تۆخە...
وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ28
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەو شێوەیە لە خەڵکیش، لە گیانداران و ماڵاتیش، جۆرەها ڕەنگ و شێوە و قەبارەی جیاواز هەیە. بەڕاستی هەر زاناکان پەی بەو نهێنییانە دەبەن و لەناو بەندەکانی خوادا هەر ئەوان لەخوا دەترسن (لە سەردەمی علم و زانستیدا ئەم ڕاستیە ڕوونە چونکە زانا و پسپۆڕان کاتێک وردەکاری بەدیهێنراوان پەی پێ دەبەن، زۆر هەست بە گەورەیی و دەسەڵاتی خوا دەکەن)، بەڕاستی ئەو خوایە زۆر باڵادەستە و، زۆریش لێخۆشبووە (کاتێک ڕووی تێ دەکەن و باوەڕی پێ دەهێنن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ يَرْجُونَ تِجَٰرَةًۭ لَّن تَبُورَ29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پەیامی خوا، قورئان دەخوێننەوە و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەو لەو ڕزق و ڕۆزی و سامانە جۆراو جۆرانەی پێمان بەخشیوون، بەخشیوویانە، بەنهێنی و بەئاشکرا... (بەنهێنی بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت، بە ئاشکراش بۆ هاندانی خەڵکی) ئەوانە بەئومێدی بازرگانیەک ئەو کارە دەکەن کە هەرگیز نائومێد و زەرەمەند نابن.
لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌۭ شَكُورٌۭ30
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی خوای میهرەبانیش وەفا بکات بە بەخشینی پاداشت بۆیان و لەخەڵات و بەخششی زیاتریش بەهرەمەندیان بکات، بەڕاستی ئەو خوایە لێخۆشبوو و سوپاسگوزارە...