پیشاندان:
35. سورة فاطر
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا45
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا تۆڵەی لە خەڵکی بسەندایە لە سەرەنجامی کارو کردەوەی نادروستیاندا، هەرچی زیندەوەر هەیە لەسەر ڕووکاری زەوی نەدەما، بەڵام خوا ئەوەندە بەپەلە نیە لە تۆڵەسەندن، بەڵکو دوایان دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێک ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئەو کاتە خوای گەورە بینایە بە بەندەکانی (کارو کردەوەیانی هەموو لەبەردەست دایە).
36. سورة يس
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يسٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو قورئانەی کە هەموو فەرمانێکی لە شوێنی خۆیایەتی...
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە فرستادە و پێغەمبەرانیت...
عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ5
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە لەلایەن زاتێکی خاوەن دەسەڵات و میهرەبانەوە دابەزیووە و ڕەوانە کراوە...
لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَٰفِلُونَ6
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی گەل و هۆزێکی پێ بێدار بکەیتەوە کە باوو باپیرانیان بێدار نەکراونەتەوەو بێ ئاگایی و نەشارەزایی ماونەتەوە.
لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی بڕیاری خوا هاتە دی لەسەر زۆربەیان کە دۆزەخ پڕ دەکەین لێیان، لەبەر ئەوە ئیمان و باوەڕ ناهێنن (بەهۆی سەرسەختی و گوێ نەگرتنیانەوە).
إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ أَغْلَٰلًۭا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر دەڵێیت ئێمە کۆت و زنجیرمان کردۆتە گەردنیان و لە ژێر چەناگەیان توندکراوە و بە ناچاری سەریان بەرز ڕاگیراوە و ئەم لاولایان پێناکرێت و بەرپێی خۆیان نابینن.
وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەربەستمان لە بەردەمیانەوە و لە پشتیانەوە داناوە، پەردەشمان هێناوە بەسەر چاویاندا (مەبەست ئەو بەربەستانەشە کە لە دەروونیاندا هەیە و نایەڵێت ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە) ئیتر ئەوانە حەق و ڕاستی نابینن.
وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانە چونیە کە بۆیان، بێداریان بکەیتەوە یان بێداریان نەکەیتەوە، هەر باوەڕ ناهێنن.
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍۢ وَأَجْرٍۢ كَرِيمٍ11
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ تەنها دەتوانیت ئەوانە بێدار بکەیتەوە کە شوێنی قورئان و بەرنامەی خوا کەوتوون، لە پەنهانیشدا لە خوا دەترسن، بەو هۆیەوە مژدەی لێخۆشبوون و پاداشتی بایەخدار و بەنرخ بدە بەو جۆرە کەسانە.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ12
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئێمە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، هەرچی کردوویانە و دەیکەن تۆماری دەکەین لەگەڵ ئاسەوارەکانیشیاندا، هەموو شتێکمان لە کتێبێکی ئاشکرادا (تۆمارگەی تایبەتدا) بەوردی تۆمار و ئامارکردووە.