پیشاندان:
36. سورة يس
۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ28
تهفسیری ئاسان: خوا دەفەرمێت: وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان لە ئاسمانەوە ناردبێتە خوارەوە بۆ سەر هۆزەکەی دوای شەهیدکردنی، وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان ڕەوانە کردبێت بۆ لەناوبردنیان.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ خَٰمِدُونَ29
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها یەک دەنگی گەورەو شریخەیەکی بەهێز نەبێت هیچی تر نەبوو، جا ئەوان دەستبە جێ مردن خامۆش بوون.
يَٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ30
تهفسیری ئاسان: پەشیمانی و داخ و ناڵە دابارێتە سەر ئەو بەندانە، هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نایەت کە ئەوان گاڵتەی پێنەکەن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ31
تهفسیری ئاسان: ئائە ئەوە سەرنجیان نەداوە چەندەها هۆزی پێش ئەمانمان لەناو بردووە، خۆ هەرگیز ناگەرێنەوە نەویان و ناگەرێنەوە بۆ دنیا.
وَإِن كُلٌّۭ لَّمَّا جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ32
تهفسیری ئاسان: کەسیان نی یە لەو لەناو براوانە کە لای ئێمە بە کۆمەڵ ئامادەی لێپرسینەوە نەکرێن.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّۭا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ33
تهفسیری ئاسان: لە بەڵگەو نیشانەی ئاشکرای خوا بۆ ئەو خەڵکە: زەوی مردووە کە بەهۆی ئاوی بارانەوە زیندووی دەکەینەوە، دانەوێڵە لێ پەیدا دەکرین کە لێی دەخۆن.
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ34
تهفسیری ئاسان: هەروەها جۆرەها باخاتی لێ بەرهەم دەهێنین، لە دارخورما و چەند جۆری ترێ، هەروەها چەندەها کانیاویشمان تیایدا هەڵقوڵاندووە....
لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی لە بەرووبومەکەی بخۆن، لەوەش کە بەدەستی خۆیان لەو بەرو بوومانە دروستی دەکەن (وەکو دۆشاو و سرکە و شەربەت و... هەروەها جێگەی تێڕامانە کە: ئادەمیزاد ورد بێتەوە لە دانە دانەی ئەو بەروبوومانە، چۆن پێچراونەتەوە، قەبارەیان، ڕەنگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا لە بەرامبەر ئەو هەموو نازو نیعمەتانەوە سوپاسگوزاری ناکەن؟!
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ36
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی هەر هەموو بەدیهێنراوەکانی بەجووت دروست کردووە لەوەی لە زەویدا دەڕۆیت، لە خۆیشیان، لەو شتانەش کە نایزانن (لە سەردەمی عیلم و زانستیدا ڕوون بۆتەوە: کە هەموو بەدیهێنراوان_مادی و مەعنەوی_جووتن).
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ37
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڵگەو نیشانەیەکی ئاشکرای تر بۆیان، شەوە، کە پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی لەبەر دادەماڵین، بەو هۆیەوە دنیایان لێ تاریک دەبێت.
وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ38
تهفسیری ئاسان: خۆریش لە گەردش و سوڕانەوەی خۆیدا بەردەوامە و بەرەو سرەوت دەچێت، یاخود بە دەوری چەقی خۆیدا دەسوڕێتەوە، بێگومان ئەوە توانای زاتێکی باڵادەست و زانا دەردەخات (کە هەموو شتێکی بە ڕێکوپێکی دروست کردووە).
وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ39
تهفسیری ئاسان: هەروەها کات و شوێنی هەڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووە (هەر شەوێک لەکاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هەڵدێت، ڕادەی ئەو ڕوناکیەش کە دەکەوێتە سەری جیاوازە، هەتا (سەرئەنجام هەموو مانگێک لە ڕواڵەتدا) وەک چیلکەیەکی وشکی باریک دەنوێنێت.
لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ40
تهفسیری ئاسان: نە خۆر بۆی هەیە بە مانگ بگات (لە هێڵ و ڕێڕەوی خۆی دەربچێت)، نە شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێت، بەڵکو هەریەکەیان لە خولگەی تایبەتی خۆیاندا مەلە دەکەن و بە ئاسانی دەسوڕێنەوە.