پیشاندان:
36. سورة يس
إِنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍۢ فَٰكِهُونَ55
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمڕۆ بەهەشتیەکان لەناو خۆشی و شادی و کامەرانیەکی بێ وێنەدا سەرگەرمن.
هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ56
تهفسیری ئاسان: خۆیان و هاوسەرانیان لە ژێر سێبەری درەختی جوان و چڕو پڕدا لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە.
لَهُمْ فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ57
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی زۆرو جۆراو جۆریان لەوێدا پێشکەش دەکرێت، هەروەها هەرچی داوای بکەن و حەزی لێ بکەن دەستبەجێ ئامادەیە (لە خواردن و خواردنەوە، لە جل و بەرگی جوان، لە جێگەو ڕێگەی خۆش، لە هۆکاری هاتوچۆ، لە هەزاران نازو نیعمەتی بێشومار).
سَلَٰمٌۭ قَوْلًۭا مِّن رَّبٍّۢ رَّحِيمٍۢ58
تهفسیری ئاسان: هاوڕێ لەگەڵ سڵاو ڕێزدا لەلایەن پەروەردگاری میهرەبان و دلۆڤانەوە.
وَٱمْتَٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ59
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە یاخیەکان پێیان دەوترێت: ئادەی تاوانبارو گوناهکاران، جیاببنەوە.
۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ60
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوای گەورە گلەیی لە یاخیەکانی نەوەی ئادەم دەکات و دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم، مەگەر من پێم ڕانەگەیاندن کە شەیتان نەپەرستن، چونکە ئەو بەڕاستی دوژمنی ئاشکراتانە.
وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ61
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها من بپەرستن کە هەر ئەمەیە ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّۭا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ62
تهفسیری ئاسان: بێگومان شەیتان خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نەبوون.
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئەمە ئەو دۆزەخەیە کە جاران پێی دەترسێنران.
ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ64
تهفسیری ئاسان: دەبێت ئەمڕۆ بگەیەنرێنە ناوی لە سەرئەنجامی بێ باوەڕیتاندا و ببرژێن تیایدا بەهۆی ئەوەی کە باوەڕتان پێی نەبوو.
ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ مۆر دەنێن بە دەمیاندا و قسەیان بۆ ناکرێت، بەڵکو دەستیان قسەمان بۆ دەکات، قاچیشیان شایەتی دەدات بەو کارو کردەوانە کە ئەنجامیان دەدا (دەربارەی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە، کاتێک شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسک قسەمان بۆ دەکەن باوەڕ بوون بەقسەکردنی دەست و قاچ و... هتد، ئاسانە).
وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ66
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان بۆ بیرێک ناکەنەوە خۆ ئەگەر بمانەوێت چاویان کوێر دەکەین و شوێنەواری نایەڵین، ئەو کاتە ئەگەر بیانەوێت بە ڕێگاکەدا بڕۆن، چۆن دەتوانن ڕێگەکە ببینن و پێشبڕکێ بکەن؟!
وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ مُضِيًّۭا وَلَا يَرْجِعُونَ67
تهفسیری ئاسان: یاخود ئەگەر بمانەوێت هەر لە جێگەی خۆیان (لەو جێگەدا کە تاوانی تێدا ئەنجام دەدەن) گۆج و ئیفلیجیان دەکەین، یان ڕووخساریان دەخەینە شێوەی ئاژەڵ و جانەوەرەوە، ئەوسا ئیتر ناتوانن نە بەرەو پێش بچن، نە بگەڕێنەوە دواوە.
وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئاشکرایە ئەوەی تەمەنی درێژی پێ ببەخشین. جوانی و ڕواڵەتی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخەنە کار؟!
وَمَا عَلَّمْنَٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ69
تهفسیری ئاسان: (دیارە خوا نەناسان ئایاتەکانی قورئانیان بە شیعر داوەتە قەڵەم و پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم بە شاعیر، بۆیە دەفەرموێت): وەنەبێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش لەو قەدەغەیە، ئەوەی کە فێرمان کردووە تەنها یادخەرەوەو قورئانێکی ئاشکراو ڕوونە.
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّۭا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ70
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە بۆ ئەوەیە ئەو کەسانە بێداربکاتەوە کە زیندوون (دڵ و عەقڵیان زیندوو هۆشیارە) تا بڕیاری خوا لەسەر کافران جێبەجێ بکرێت (بڕیاری سەرگەردانی دنیا و سزای قیامەت، ئەگەر باوەڕی پێ نەکەن).