پیشاندان:
36. سورة يس
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَٰمًۭا فَهُمْ لَهَا مَٰلِكُونَ71
تهفسیری ئاسان: باشە ئەو خەڵکە سەرنجیان نەداوە کە بەڕاستی بە دەسەڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئەوان بوون بەخاوەنی؟
وَذَلَّلْنَٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ72
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو ماڵاتەمان ڕام هێناوە بۆیان، هەندێکی بۆ سواری بەکار دەهێنن، لە گۆشتی هەندێکیشیان دەخۆن.
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ73
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوود و قازانجی زۆریان لێ دەبینن (جگە لەوانەی باسکرا، بۆ زەوی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیرەکەی دەخۆن (جۆرەها خۆراکی تری لێ دروست دەکەن) جا ئایا ئەوە بۆ سوپاسی خوای بەخشندە ناکەن لەسەری؟!
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ74
تهفسیری ئاسان: سەرەڕای ئەم هەموو نازو نیعمەتە ئاشکرایە، نەفامان: لە جیاتی خواپەرستیی، بت و شتی تر دەپەرستن و بۆ ئەوەی لە تەنگانەدا کۆمەکی بکرێنو سەربخرێن.
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌۭ مُّحْضَرُونَ75
تهفسیری ئاسان: بەڵام ناتوانن سەریان بخەن بەڵکو هەر ئەمان بوونەتە سەرباز و پاسەوان بۆ بتەکان و هەمیشە لە خزمەتیاندا ئامادە کراون.
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ76
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم قسە و گوفتاری ئەوانە غەمبارت نەکات، چونکە بەڕاستی ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە دەیشارنەوە و ئەوەش ئاشکرای دەکەن.
أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ77
تهفسیری ئاسان: ئایا ئادەمیزاد سەرنجی نەداوە کە: ئێمە بێگومان دروستمان کردووە لە نوتفەیەک، کەچی خێرا بووەتە دوژمنێکی ئاشکراو دژایەتیمان دەکات؟!
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًۭا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌۭ78
تهفسیری ئاسان: نموونەی لاوازیی وبێ دەسەڵاتی بۆ ئێمە هێناوەتەوە و بەدیهاتنی خۆی لەبیر کردووە، دەیوت: کێ ئەم ئێسکانە زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیوو و پروکاون؟!
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ79
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار دروستی کرد، هەر ئەویش زیندووی دەکاتەوە، ئەو بەهەموو دروستکراوێک زاناو ئاگایە (دروستکردن و دروستکردنەوەی هەموو شتێکی لا ئاسانە)....
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًۭا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە لە درەختی سەوز ئاگرتان بۆ بەدی دەهێنێت، ئیتر ئێوە دایدەگرسێنن.
أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ81
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە ناتوانێت دووبارە وەک خۆیان دروستیان بکاتەوە؟! بەڵێ (زۆر چاک دەتوانێت چونکە ئەو زاتە لە دروستکردن و داهێناندا بە توانا و زانایە.
إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ82
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر کاتێک فەرمانی خوا دەرچوو، ویستی شتێک جێبەجێ بکات و بیهێنێتە دی، پێی دەڵێت ببە، ئەویش دەستبەجێ و بێ دواکەوتن پێش دێت و ئەنجام دەدرێت و دروست دەبێت.
فَسُبْحَٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ83
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.