پیشاندان:
37. سورة الصافات
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ77
تهفسیری ئاسان: جا تەنها هەر ئەوەی ئەویشمان هێشتەوە (کە ببنە هۆی ئاوەدانکردنەوەی زەوی سەر لەنوێ).
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ78
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەسەرهاتی ئەومان هێشتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو (تا پەندی لێوەربگرن).
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍۢ فِى ٱلْعَٰلَمِينَ79
تهفسیری ئاسان: سڵاو لەسەر نوح لە لایەن سەرجەم ئیماندارانەوە لە هەموو کات و شوێنێکدا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ80
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە (یادیان دەهێڵینەوە).
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ81
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەیە.
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْءَاخَرِينَ82
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئەوانی ترمان نوقمی زریان کرد.
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ83
تهفسیری ئاسان: بێگومان لە شوێنکەوتە و پەیڕەوانی نوح - ئیبراهیم - ه (سەلامی خوایان لێ بێت).
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍ84
تهفسیری ئاسان: کاتێک ڕووی کردە پەروەردگاری، بە پیر بانگەوازیەوە چوو، بەدڵێکی پڕ لە ئیمان و یەک خواناسیەوە.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ85
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک بە باوکی و قەومی و هۆزەکەی وت: باشە، ئەوە ئێوە چی دەپەرستن؟!
أَئِفْكًا ءَالِهَةًۭ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ86
تهفسیری ئاسان: ئایا شتی دەست هەڵبەستە دەکەنە خواو لە جیاتی پەروەردگار دەتانەوێت بیپەرستن؟!
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ87
تهفسیری ئاسان: باشە، ئاخر ئێوە، چ گومانێکتان هەیە لە پەروەردگاری جیهانیان؟!
فَنَظَرَ نَظْرَةًۭ فِى ٱلنُّجُومِ88
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و) تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، (لە ساخی بیروبۆچوونیان).
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌۭ89
تهفسیری ئاسان: (دیارە کە سبەی جەژنیان بووە و دەعوەتی حەزرەتی ئیبراهیمیشیان کردووە، ئەمیش حەزی نەکردووە و بێزاربووە بۆیە) وتی: من نەخۆشم.
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن.
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ91
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بە پەنهانی چوو بۆ لای بتەکانیان و وتی: ئەوە ناخۆن؟ (دیارە خۆراکیان بۆ بتەکان داناوە!)
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ92
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هاواری لە بتەکان کردوو، بە توڕەییەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسەیەکی ژیرانە ناکەن؟!
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ93
تهفسیری ئاسان: ئینجا تێیان کەوت، بەدەستی ڕاستی پیادەماڵین و دەیشکاندن.
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ94
تهفسیری ئاسان: دوایی بت پەرستان گەڕانەوە و بینیان خواکانیان تێکوپێک شکاون، بەپەلە و شڵەژاوییەوە هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ95
تهفسیری ئاسان: ئەویش پێی وتن: باشە، ئایا ئەو پەیکەرانەی خۆتان دایدەتاشن، دەیپەرستن؟!
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ96
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا خوا بەدیهێنەری ئێوەیش و ئەم بتانەشە کە دروستتان کردوون (نەشیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن!!).
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَٰنًۭا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ97
تهفسیری ئاسان: کەچی بیریان نەکردەوە لەو بەڵگە بەهێزانەوە، وتیان: شوێنێک دروست بکەن و ئاگری تێدا بکەنەوە و ئیبراهیمی تێ فڕێ بدەن (با بسوتێت و لەناو بچێت).
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ98
تهفسیری ئاسان: ئەوان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکەن، ئێمە ئەوانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ99
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیبراهیم وتی: من بەڕاستی ئێوە بە جێ دەهێڵم و دەڕۆم بەرەو ڕەزامەندی پەروەردگارم، لە ئاییندەشدا بەردەوام ڕێنموویم دەکات.
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ100
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا کۆچی کرد)، لەو ڕێگەو بانەدا داوای لەخوا کردو وتی: پەروەردگارا نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە.
فَبَشَّرْنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٍۢ101
تهفسیری ئاسان: ئێمەش مژدەی کوڕێکی بە ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبەخشی کە -ئیسماعیل- ە.
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ102
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەو کوڕە کەوتە دەروماڵ لەگەڵیدا بەیانیەک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من دەمبینی لە خەونمدا کە تۆ سەردەبڕم، تۆ دەڵێی چی؟ ڕات چۆنە؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر بەزمانی شیرین) وتی: بابەگیان هەر فەرمانێکت پێ دراوە جێبەجێی بکە، دەمبینیت ئەگەر خوا حەز بکات، خوابیەوێت، لە ئارامکاران دەبم.