پیشاندان:
37. سورة الصافات
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ154
تهفسیری ئاسان: ئایا چیتانە و چۆن بڕیاری بێ بەڵگەی وا دەدەن.
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ155
تهفسیری ئاسان: ئایا بیرێک ناکەنەوە؟ (لەم قسە بێ سەروبەنانە؟! لەم تۆمەتە ناماقوڵانە؟!).
أَمْ لَكُمْ سُلْطَٰنٌۭ مُّبِينٌۭ156
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر بەڵگە و شتێکی بەهێز و ئاشکراتان بەدەستەوەیە (بۆ ئەم قسە حەلەق و مەلەقانە).
فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ157
تهفسیری ئاسان: ئادەی: کوا کتێبتان، کوا بەڵگەتان ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن بیهێننە مەیدان.
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًۭا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ158
تهفسیری ئاسان: (لەلایەکی ترەوە کافرەکان) خزمایەتیان بڕیار داوە لەنێوان زاتی پەروەردگار و پەریەکاندا، سوێن بەخوا پەریەکانیش چاک زانیویانە کە ئامادە دەکرێن (بۆ لێپرسینەوە و محاسەبە ئەگەر ئاوا خزمایەتیەک هەبێت چۆن دادگای دەکرێن؟!).
سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ159
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەوەرە، دەربارەی ئەو شتانەی کە ئەوان باسی ئەکەن و ئەو قسە بێ جێیانەی دەیکەن بەرامبەر بە خوا.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ160
تهفسیری ئاسان: بەڵام بەندە دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا (لەو گوفتارو بۆچونە خوارو خێچانە دوورن).
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ161
تهفسیری ئاسان: ئەی بێ باوەران بەڕاستی ئێوە و ئەوەش دەیپەرستن.
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَٰتِنِينَ162
تهفسیری ئاسان: ناتوانن کەسی پێ گومڕاو و سەرلێشێواو بکەن و لە خوای دوور بخەنەوە.
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ163
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەو کەسەی نیشتەجێی ناو دۆزەخە.
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌۭ مَّعْلُومٌۭ164
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان دەڵێن: کەسمان نی یە شوێنی دیاریکراوی خۆی نەبێت.
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ165
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە هەر هەمومان بە ڕیز وەستاوین (ئامادەی فەرمانین).
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ166
تهفسیری ئاسان: دووبارە دەڵێن: ئیمە هەموو دەم سەرگەرمی تەسبیحات و ستایشی خوای میهرەبانین.
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ167
تهفسیری ئاسان: هەرچەندە هاوەڵگەڕان پێش ڕەوانە کردنی پێغەمبەر دەیان وت:
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًۭا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ168
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئێمەش کتێبێکی ئاسمانیمان وەک پێشووەکان بۆ بهاتایە...
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ169
تهفسیری ئاسان: ئێمەیش دەبووینە بەندە دڵسۆزو چاکەکانی خوای گەورە.
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ170
تهفسیری ئاسان: کەچی کە قورئانمان ڕەوانە کرد بڕوایان پێ نەکرد، سەرئەنجام خۆیان دەبیننەوە (چیان بەسەر دەهێنین).
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ171
تهفسیری ئاسان: سوێن بەخوا بێگومان بڕیاری ئێمە بۆ بەندە فرستادە و پێغەمبەرەکانمان (هەر زوو دەرچووە)...
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ172
تهفسیری ئاسان: کە بەدڵنیایی، هەر ئەوان سەرکەوتوو سەرفراز دەبن.
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ173
تهفسیری ئاسان: سەربازە ئیماندارەکانیشمان هەر دەسەڵات دەگرنە دەست و زاڵ دەبن.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ174
تهفسیری ئاسان: جارێ تا ماوەیەک خۆت بگرە و گویان پێ مەدە.
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ175
تهفسیری ئاسان: تۆ سەرئەنجامی لاری و خوانەناسینیان بخەرە بەرچاو، لە ئایندەدا خۆیان دەبیننەوە.
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ176
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە پەلەیانە کە زوو سزاو تۆڵەی ئێمە ڕووبەڕوویان ببێت و یەخەیان پێ بگرێت؟!
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ177
تهفسیری ئاسان: (قووڕ بەسەریان خاک بەدامانیان) کاتێک کە سزاو تۆڵەی ئێمە دادەبەزێتە مەیدانیان، ئای کە بەربەیانیەکی سامناکە بۆ بێدار کراوەکان.
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ178
تهفسیری ئاسان: تۆ تا ماوەیەک مۆڵەتیان بدە و گوێیان پێ مەدە.
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ179
تهفسیری ئاسان: ڕاستیەکان بخەرە بەرچاو، سەرئەنجام خۆیان ئەبیننەوە.
سُبْحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ180
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارت، پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات، لەوەی کە ئەوانە دەیدەنە پاڵ ئەو زاتە بێ هاوەڵ و هاوتایە.
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ181
تهفسیری ئاسان: سڵاو دروودیش لەسەر هەموو پێغەمبەران و سەرجەم فرستادەکانی خوا.
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ182
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، پەروەردگاری هەموو جیهانان هەمیشە و بەردەوام.