پیشاندان:
38. سورة ص
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَٰطِلًۭا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ27
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمان و زەوی دروستکراوانی نێوانمان بێ هودە و هەڕەمەکەی دروست نەکردووە، ئەوە بیرو باوەڕی ئەوانەیە کە بێ باوەڕبوون، هاوار و ناهوناڵە بۆ ئەوانەی کە کافر و بێ بڕوان لە سزای ئاگری دۆزەخ.
أَمْ نَجْعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلْمُفْسِدِينَ فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ ٱلْمُتَّقِينَ كَٱلْفُجَّارِ28
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەو باوەڕەیان هەڵەیە، بەڵکو ئایا ڕەوایە پاداشتی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، وەک ئەوانە لێ بکەین کە تۆوی خراپەیان چاندووە لە زەویدا، یاخود ئایا ئەوانەی پارێزگار و لەخواترسن وەک خراپەکاران سەیریان بکەین؟!
كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ مُبَٰرَكٌۭ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ29
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە کتێبێکی پیرۆزە دامانبەزاندووە بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی ئایەتەکانی لێک بدەنەوە و بیری لێ بکەنەوە و بۆ ئەوەی خاوەن بیرو هۆشەکان پەند و ئامۆژگاری وەربگرن و تێفکرن.
وَوَهَبْنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيْمَٰنَ ۚ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ30
تهفسیری ئاسان: ئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود، ئای چ بەندەیەکی چاک بوو، چونکە بێگومان سولەیمان هەمیشە بەسۆزەوە داوای لێ خۆشبوونی لە خوا دەکرد.
إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِٱلْعَشِىِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلْجِيَادُ31
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەمەو ئێوارە ئەو ئەسپە چاکانەی کە ئامادە کرابوو بۆ غەزا هێنایان و نمایش کران لە پێش چاویدا.
فَقَالَ إِنِّىٓ أَحْبَبْتُ حُبَّ ٱلْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّى حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِٱلْحِجَابِ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتی: من هەمیسە حەز لەم جۆرە کارانە دەکەم و گرنگی بەم ئەسپانە بەخێر دەزانم، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ببنە هۆی ئەوەی کە لەیادی پەروەردگارم غەفڵم بکەن و یادی فەرامۆش بکەم، ئەسپەکان غاریان کرد تا لە چاو ون بوون.
رُدُّوهَا عَلَىَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلْأَعْنَاقِ33
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا سلێمان فەرمانیدا کە بیانگێڕێتەوە و کە گەڕانەوە بۆ لای دەستی دەهێنا بە ڕان و ملیاندا (بەو شێوەیە خۆشەویستی خۆی دەردەبڕی بۆیان، چونکە ئەوانە هۆکارێکن بۆ غەزاو گەیاندنی ئایینی خوا).
وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَٰنَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِۦ جَسَدًۭا ثُمَّ أَنَابَ34
تهفسیری ئاسان: سوێن بە خوا ئێمە سولەیمانمان تاقیکردەوە و ساوایەکی ناتەواومان فڕێدایە سەر تەختی فەرمانڕەوایەتیەکەی، پاشان گەڕایەوە بۆ لای خوا و پەنای بۆ ئێمە هێنا... (چونکە بەبێ وتنی - ان شاء اللە - بە ئومێدی چەند کوڕێک بوو).
قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَهَبْ لِى مُلْكًۭا لَّا يَنۢبَغِى لِأَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ35
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگارا لێم خۆش ببە و دەسەڵاتێکم پێببەخشە کە دەست نەدات بۆ کەسی تر لە دوای خۆم، چونکە بەڕاستی تەنها تۆ بەخشێنەری هەموو ناز و نیعمەتێکیت.
فَسَخَّرْنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦ رُخَآءً حَيْثُ أَصَابَ36
تهفسیری ئاسان: ئێمە نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، کە فەرمانی ئەو بەنەرمی هاتووچۆ بکات، بۆهەرشوێنێک ویستی.
وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٍۢ وَغَوَّاصٍۢ37
تهفسیری ئاسان: هەروەها شەیتانەکانیشمان کردە خزمەتگوزاری، لە هەموو جۆرە بیناسازێک و مەلەوانێکی ژێر دەریا.
وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ38
تهفسیری ئاسان: هەندێکی تریش بەکۆت و زنجیر بەسترابوونەوە (تا نەتوانن خراپەکاری ئەنجام بدەن).
هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ39
تهفسیری ئاسان: ئەمە بەخششی ئێمەیە بۆ تۆ ئەی سولەیمان تۆش دەبەخشیت، یان نابەخشیت لێپرسینەوەت نییە و خۆت سەربەستیت.
وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان سولەیمان لە لای ئێمە پلەی زۆر نزیکی هەیە و پاشەڕۆژ و ئایندەیەکی جوانی هەیە لای ئێمە.
وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَٰنُ بِنُصْبٍۢ وَعَذَابٍ41
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەر گوزەشتەی بەندەی ئێمە - ئەیوب- یان بۆ باس بکە، کاتێک بانگی لە پەروەردگاری کردو وتی: بێگومان شەیتان توشی نەخۆشی و ئازاری کرووم.
ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌۭ وَشَرَابٌۭ42
تهفسیری ئاسان: ئێمەش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هەستە، بەپێی خۆت ڕابکە، ئەوە ئاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە.