پیشاندان:
38. سورة ص
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ43
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەموو کەس و کاریمان پێبەخشی و ئەوەندەی تریش، ئەوە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، یاداوەریش بۆ هەموو خاوەن بیرو هۆشەکان.
وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًۭا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ44
تهفسیری ئاسان: (ئەیوب صلی اللە علیە وسلم جارێک لە خێزانەکەی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد کە ئەگەر چاک بۆوە چەند دارێکی لێبدات، خوای میهرەبانیش وەک ڕێزێک بۆ ئەو ئافرەتە وەفادارە فەرمانی پێدا): چەپکێ لاسکی ناسک بگرێت بەدەستەوە (بەقەدەر ئەو ژمارەیەی کە بڕیاری دابوو و بیماڵێت بە هاوسەرەکەیداو فەرمووی) سوێندەکەشت مەشکێنە، ئێمە بینیمان بەڕاستی خۆگر و بەئارامگر بوو، بەندەیەکی چاک و ڕێک و پێک بوو، بێگومان ئەو تەوبەکارە و هەمیشە دڵی لای پەروەردگارە.
وَٱذْكُرْ عِبَٰدَنَآ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ أُو۟لِى ٱلْأَيْدِى وَٱلْأَبْصَٰرِ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باس و یادی بەندە بەڕێزەکانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، هەمویان دەستێکی باڵایان هەبوو لە گەیاندنی ئایینی خوادا، دەستێکی باڵایان هەبوو لە چاکە و چاکەکاریدا، هەروەها بەرچاو ڕوونی و شارەزایی تەواویان هەبوو لە هەموو ڕوویەکەوە.
إِنَّآ أَخْلَصْنَٰهُم بِخَالِصَةٍۢ ذِكْرَى ٱلدَّارِ46
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی کردمانن بەبەندەیەکی تایبەتی خۆمان بەهۆی سیفەتی دنیانەویستی کە ئەویش یادەوەری ڕۆژی قیامەتە.
وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ ٱلْمُصْطَفَيْنَ ٱلْأَخْيَارِ47
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە لای ئێمە لەو کەسانەن کە هەڵمان بژاردوون و پەسەندمان کردوون.
وَٱذْكُرْ إِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ وَكُلٌّۭ مِّنَ ٱلْأَخْيَارِ48
تهفسیری ئاسان: هەروەها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکە کە هەریەکێک لەوانە لە هەڵبژاردە و پەسەندکراوەکانن.
هَٰذَا ذِكْرٌۭ ۚ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ49
تهفسیری ئاسان: ئەمانە هەمووی ناوبانگی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزانەیە و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگە و ڕێگە و شوێنمان ئامادە کردووە.
جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ مُّفَتَّحَةًۭ لَّهُمُ ٱلْأَبْوَٰبُ50
تهفسیری ئاسان: باخەکانی بەهەشتی عەدنە، کە هەر هەمووی دەروازەکانی لەسەر پشتە بۆیان.
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ وَشَرَابٍۢ51
تهفسیری ئاسان: تیایدا بە ئاسوودەیی شانیان داداوە، بەردەوام داوای میوەی زۆر و خواردنەوەی هەمەجۆر دەکەن.
۞ وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ أَتْرَابٌ52
تهفسیری ئاسان: هەروەها حۆری هاوتەمەنی بە حەیاو شەرم لایانە، کە تەنها عاشقی هاوسەرەکانیانن و چاو بۆ کەسی تر هەڵنابڕن.
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ53
تهفسیری ئاسان: جا ئا ئەم بەڵێنی نازو نیعمەتەی پێتان دراوە لە ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئامادەیە.
إِنَّ هَٰذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ54
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزیمانە بۆ بەختەوەران، هەرگیز تەواو نابێت و کۆتایی نایەت.
هَٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٍۢ55
تهفسیری ئاسان: ئەمەی باسکرا بۆ ئیماندارانە، بەڵام بۆ ستەمکار و یاخی بووەکان، بەڕاستی ناخۆشترین جێگە و ڕێگە ئامادەیە.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ56
تهفسیری ئاسان: دۆزەخە، کە دەگەیەنرێنە ناوی، کەواتە ئای چ شوێنێکی ناساز و سەخت و ناسۆرە.
هَٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌۭ وَغَسَّاقٌۭ57
تهفسیری ئاسان: ئەمە و، دەبا هەر بچێژن و بخۆن لە ئاو و خۆراکی زۆر گەرم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.
وَءَاخَرُ مِن شَكْلِهِۦٓ أَزْوَٰجٌ58
تهفسیری ئاسان: شتی تریس لەو بابەتانە هەمەجۆر دەرخواردیان دەدرێت.
هَٰذَا فَوْجٌۭ مُّقْتَحِمٌۭ مَّعَكُمْ ۖ لَا مَرْحَبًۢا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُوا۟ ٱلنَّارِ59
تهفسیری ئاسان: (کاتێک ستەمکاران بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن هەندێ فریشتە پێیان دەڵێن:) ئەوە تاقمێکە لەگەڵ ئێوەدا پاڵەپەستۆیانە، ئەوانیش دەڵێن: دەک بەخێر نەیەن، ئەوانیش دەبێت بگەیەنرێنە دۆزەخ و بچنە ناو ئاگرەوە.
قَالُوا۟ بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ60
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامیاندا دەڵێن: نەخێر ئێوە بەخێر نەیەنەوە، ئێوە ئەم شوێنەتان بۆ ئێمە مسۆگەر کرد ئای کە جێگەیەکی ناساز و ناخۆشە.
قَالُوا۟ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدْهُ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا فِى ٱلنَّارِ61
تهفسیری ئاسان: دوایی بەدەم ئاهو ناڵەوە دەڵێن: پەروەردگارا ئەوەی بوو بەهۆی ئەوەی کە ئا ئەم شوێنە بەنسیبی ئێمە ببێت، سزای چەند بەرامبەری لەناو دۆزەخدا بۆ پێش بهێنە.