پیشاندان:
38. سورة ص
قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ84
تهفسیری ئاسان: پەروەردگار فەرمووی: من خۆم حەق و ڕاستیم و هەر حەق و ڕاستیش دەڵێم.
لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ85
تهفسیری ئاسان: سوێند بەزاتی خۆم دەبێت دۆزەخ پڕ بکەم لە تۆو لە هەموو ئەوانەی کە شوێنی تۆ دەکەون.
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍۢ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ86
تهفسیری ئاسان: جا تۆش ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو خەڵکە بڵێ: من هیچ پاداشت و خەڵاتێکم لە ئێوە ناوێت، من لەو کەسانەش نیم کە شت هەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم.
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە تەنها ئامۆژگاریە بۆ هەموو خەڵکی جیهان لە هەموو کات و شوێنێکدا.
وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينٍۭ88
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەر لە دنیادا هەواڵی ڕاستی و دروستی ئەم ئایینە دەزانن، لە قیامەتیشدا هەموو شتێک بە تەواوی ئاشکراو ڕوون دەبێت.
39. سورة الزمر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ1
تهفسیری ئاسان: هاتنە خوارەوەی ئەم قورئانە لە لایەن خوای باڵادەست و داناوەیە.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ2
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان ڕەوانە کردووە بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تا حەق و ڕاستی ڕوون بکاتەوە، کەواتە هەر خوا بپەرستە و هەر ملکەچ و دڵسۆزبە بۆ ئاین و بەرنامەکەی.
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَٰذِبٌۭ كَفَّارٌۭ3
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن: دینی پاک و خاوێن تەنها بۆ خوایە، ئەوانەش جگە لەو زاتە کەسانی ترو شتی تر دەکەنە پشتیوانی خۆیان دەڵێن: ئێمە ئەم بت و شتانە ناپەرستین تەنها لەبەر ئەوەی لە خوا نزیکمان بخەنەوە، لەکاتێکدا ئەوان لەخواوە نزیکترن، بێگومان خوا داوەری دەکات لە نێوانیاندا، لەو شتانەدا کە کێشەیان لەسەری هەیەو ڕایان دەربارەی جۆراو جۆرە، بەڕاستی خوا ئەو بیروباوەڕ چەوتەیان لێوەرناگرێت و هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانە ناکات کە درۆزن و بێ باوەڕن.
لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًۭا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ4
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوا بیویستایە ڕۆڵەیەک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئەوا لە نێوان ئەو شتانەدا کە دروستی کردووە شتێکی هەڵدەبژارد کە بە ویستی خۆی بوایە نەک بەویستی ئەوان، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە کە دوورە لە شتی نارەواو نابەجێ، ئەو زاتە خوایەکی تاک و تەنهاو زۆر بەدەسەڵاتە (تۆلەدەسێنێت لەوانەی دژایەتی دەکەن و نایپەرستن).
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ5
تهفسیری ئاسان: ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، بەشێوەی کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژدا دەهێنێت، بەهەمان شیوەی کەوانەیی ڕۆژیش بەسەر شەودا دەهێنێت (کە ئەمە خۆی بەڵگەیەکی قورئانیە لەسەر شێوازی خڕی زەوی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووە و ڕای هێناون (لە فەرمانی دەرناچن و لەخزمەتی ئادەمیزادان)، هەریەک لەوانە لە چەرخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هەرئەو خوایە زۆر بەدەسەلاتە (تۆلە لە کافران دەسێنێت و لەدەستی دەرناچن) لێخۆشبووە (چاوپۆشی دەکات لە هەلەو کەم و کووڕی ئیمانداران).