دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

39. سورة الزمر

39:6جوزئی 23 · لاپەڕەی 459لێکچوو
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ خَلْقًۭا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍۢ فِى ظُلُمَٰتٍۢ ثَلَٰثٍۢ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ6
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە بیرتان نەچێت خوا ئێوەی لە تاکە نەفسێک هێناوەتە کایەوە لەوەودوا لەو تاکە نەفسە هاوسەرەکەشی فەراهەم هێناوە، لە ماڵاتیشدا هەشت جۆری دروست کردووە (لە ئایەتی -143، 144- لەسوورەتی- الانحام- دا ئاماژەی بۆ کردووە) لەوەودوا لە سکی دایکتاندا ئێوە دروست دەکات بەچەند قۆناغێک، لەناو سێ تاریکیدا (مەبەست سێ پێستەکەیە کە کۆرپەلەی تێدا حەشارەدراوە)، جا گۆرانکاری بەردەوامە و گەورە بوون و جیابوونەوەی ئەندامەکان (ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو دەدات) ئا ئەوەیە خوا، ئا ئەوەیە پەروەردگارتان، خاوەنی هەموو بەدیهێنراوەکانە جگە لەو خوایەکی تر نیە، جا ئیتر بۆ کوێ لا دەدرێن لە خواپەرستی؟!
39:7جوزئی 23 · لاپەڕەی 459لێکچوو
إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ7
ته‌فسیری ئاسان: گەر خۆتان بێ باوەڕ بکەن، بێگومان خوا بێ نیازە لێتان، هەرچەندە ڕازی نابێت کە بەندەکانی بێ باوەڕبن و ڕێبازی خوانەناسی بگرن‌، بەڵام ئەگەر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنە بەر، بەو کارەتان ڕازی دەبێت، دڵنیاش بن کە هیچ کەس کۆڵی گەناهی کەسی تر هەڵناگرێت، پاشان گەرانەوەتان بۆ لای پەروەردگارتانە، ئەوسا هەواڵی هەموو ئەو کاروکردەوانەتان پێدەدا کە ئەنجامتان دەدا، چونکە ئەو زاتە زانایە بە هەموو ئەو شتانەی، لە سینە و دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.
39:8جوزئی 23 · لاپەڕەی 459لێکچوو
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّۭ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةًۭ مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ8
ته‌فسیری ئاسان: ئادەمیزاد کاتێک ناخۆشی و زەرەرێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ پەروەردگاری دەبات و بەدڵشکاوی لێی دەلاڵێتەوە، پاشان کاتێک خوا دەرووی لێ کردەوە و ناز و نیعمەتی پێبەخشی، دوعا و نزا و هانا و هاوارەکانی ئەوسای فەرامۆش دەکات، چەندەها هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار دەدات، دەیەوێت خەڵکی لە ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو جۆرە کەسە بڵێ: کەمێک بە خوانەناسی ڕابوێرە، بەڵام دڵنیابە کە تۆ نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخیت.
39:9جوزئی 23 · لاپەڕەی 459لێکچوو
أَمَّنْ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًۭا وَقَآئِمًۭا يَحْذَرُ ٱلْءَاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ9
ته‌فسیری ئاسان: (ئایا ئەو جۆرە کەسانەی کە باسکران چاکترن) یان ئەو ئیماندارەی کە لە دووتوێی شەوگاردا هەڵدەستێت بۆ خواپەرستی، سوژدە دەبات و بەپێوە دەوەستێت، لە لێپرسینەوەی قیامەت دەترسێت و ئومێد و هیوای بەمیهرەبانی پەروەردگاری هەیە، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێ: ئایا ئەو کەسانەی کە دەزانن و شارەزان، وەک ئەوانەن کە هیچ نازانن و شارەزاییان نیە؟، بەڕاستی تەنها خاوەن بیروهۆشەکان لەم جۆرە یاداوەریانە سوود وەردەگرن و تێدەگەن (لە حەقیقەتی دنیا و قیامەت، وە دڵنیان ژیانی دنیا فرسەتێکی بەنرخە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بەکاری دەهێنن).
39:10جوزئی 23 · لاپەڕەی 459لێکچوو
قُلْ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۗ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ10
ته‌فسیری ئاسان: بەو بەندانەم بڵێ کە خاوەن باوەڕن: لە پەروەردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئەوانەی لەم دنیایەدا چاکە دەکەن، پاداشتی چاک هەیە، زەوی پەروەردگاریش فراوانە (ئەگەر لە شوێنێک دنیاتان لێ تەنگ کرایەوە کۆچ بکەن بۆ شوێنێکی تر) بەڕاستی تەنها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئەندازەیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.