پیشاندان:
39. سورة الزمر
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلْقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ22
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە خوای میهرەبان سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و لەسەر ڕێبازی نوورو ڕوناکی پەروەردگاریەتی، (وەک ئەو کەسە وایە کە پێچەوانەیە؟) هاوار و وەیل بۆ ئەوانەی کە دڵیان ڕەقە لە ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا گیریان خواردووە.
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَٰبًۭا مُّتَشَٰبِهًۭا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ23
تهفسیری ئاسان: خوا جل جلا لە جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە کە ئەم قورئانەیە، (لە جوانی داڕشتندا) بابەتەکانی لە یەک دەچن، هەندێک باسیشی بەشێوازی جیاواز تیادا دووبارە بۆتەوە، جا کارکردی ئەم قورئانە ئەوەیە کە: تەزوو دەهێنێت بە گیان و پێستی ئەوکەسانەدا کە ترسی پەروەردگاریان لە دڵ و دەرووندا هەیە، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم و ئامادە و چالاک دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی ئا ئەوە هیدایەت و ڕێنموویی خوایە کە هەر کەس شایستە بێت هیدایەت و ڕێنموویی دەکات بۆ پلەو پایە بەرزانە، ئەوەش کە ڕێبازی خوا ون بکات کەس نیە ڕێنموویی بکات.
أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ24
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی بە ڕوخسارو دەم و چاوی بەرگری لە سزای سەختی ڕۆژی قیامەت بکات، (وەک ئەوە وایە کە نەترسێت)، ئەوسا بەو ستەمکارانە دەوترێت: دەی بچێژن سزای ئەوەی کە دەتانکرد.
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی پێش ئەمانیس بڕوایان بە پێغەمبەران نەبوو، زۆری پێ نەچوو تۆڵە و سزا یەخەی پێگرتن لە شوێنێکەوە کە بەتەمای نەبوون و هەستیان پێنەدەکرد.
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا هەر لە ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد بە گەروویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامەت سەختترە بۆیان ئەگەر بیانزانیایە.
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ27
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا هەموو جۆرە نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، بۆ ئەوەی یادەوەری وەربگرن و بیرێک بکەنەوە لە ڕاستیەکان و تێ بگەن.
قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ28
تهفسیری ئاسان: قورئانێکی پاراو، بەزمانی عەرەبی، هیچ کەچی ولاریەکی تێدا بەدی ناکرێت، بۆ ئەوەی پارێزکارو خواناس بن.
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلًۭا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلًۭا سَلَمًۭا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ29
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە نموونەی هێناوەتەوە بە پیاوێک کە گیری خوارد بێت بەدەست چەند بەرپرسێکی شەڕانی و سەرکەشەوە، پیاوێکی تریش تەنها یەک بەرپرسی هەبێت، ئایا ئەو دوو جۆرە نموونەیە، وەک یەکن، سوپاس و ستایش تەنها شایستەی خوایە، نەخێر یەکسان نی یە، بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکە لەم ڕاستیە تێناگەن و نایزانن و لێکی نادەنەوە.
إِنَّكَ مَيِّتٌۭ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ30
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆش دەمریت و ئەوانیش دەمرن و کەس نامێنێت.
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ31
تهفسیری ئاسان: پاشان بێگومان ئێوە (واتە نەگبەت و یاخیەکان) ڕۆژی قیامەت، لەلای پەروەردگارتان یەخەی یەک دەگرن، داواچی دەبن لەسەر یەکتر.