پیشاندان:
39. سورة الزمر
إِنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ41
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان بۆ تۆ دابەزاندووە تا هەرچی ڕاستیەکانە بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت بگرێتە بەر، ئەوە خۆی قازانجی کردووە، ئەوش کە گومڕابووە، گومڕابوونەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت، وەنەبێت تۆ چاودێرو پاڵپێوەنەریان بیت (تا بەزۆر بیانخەیتە سەر ڕێبازی هیدایەت).
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ42
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە کە گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش کە نەمرد لە خەوەکەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو کەسەی کە خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەکەی دەگرێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ لاشەی، ئەو کەسەش کە ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوە بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک کە تێفکرن و بیر بکەنەوە (لەم ساڵانەی دوایدا ئارسەر ئەلیسۆن زانای فیزیای ناوکیی لە کۆنگرەیەکدا لە قاهیرە بابەتێکی دەربارەی مردن و خەو پێشکەش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکەی 25 ساڵ لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە بۆم دەرکەوتووە کە خەو جۆرە مردنێکە، ئەو کاتە زانایەکی موسڵمان ئاماژەی بۆ ئەم ئایەتەکرد، ئیتر ئارسەر سەری سوڕماو سەرەنجام شایەتمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشەرە).
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَمْلِكُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَعْقِلُونَ43
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەوانە بیر ناکەنەوە، بەڵکو سەر لێشێواوەکان لە جیاتی خوا شتی تریان کردووە بە تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر هیچیشیان بەدەست نەبێت و هەست و شعوریشیان نەبێت، (هەر دەیانکەنە تکاکار وبەتەمان شتێکتان بۆ بکەن؟).
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعًۭا ۖ لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوەرگرتن و تکاکردن، هەر هەمووی بەدەست خوایە، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، هەر ئەو خاوەنیانە، لەوەودوایش هەر بۆلای ئەو دەبرێنەوە.
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحْدَهُ ٱشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ45
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تەنها ناوی خوا برا، ئەوانەی کە باوەڕیان بەقیامەت و ڕۆژی دوایی نیە دڵیان دەگیرێت و بێزاری دایان دەگرێت، (بەڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگە لە خوا، دەستبەجێ دڵخۆش و کەیف خۆش دەبن و حەزی پێدەکەن.
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ عَٰلِمَ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِى مَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی ئەو خوایەی کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویت، زانای پەنهان و ئاشکرایت، هەر تۆ دادوەری دەکەیت لە نێوان بەندەکانتدا، لەو شتانەدا کە کێشەیان تیادەکرد.
وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ47
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەوانەی کەستەمیان کردووە، خاوەنی هەر هەموو زەوی بن، ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت، ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا هەر هەمووی دەکەنە قوربانی خۆیان و هەمووی دەبەخشن لە پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک کە دەبینن سزاو ئازاری دۆزەخ زۆرسەختە و لەلایەن خواوە سزاو ئازار و ئەشکەنجەی وایان بۆ دەردەکەوێت کە هەرگیز بە تەمای نەبوون.