پیشاندان:
39. سورة الزمر
أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ57
تهفسیری ئاسان: یاخود بڵێت: ئەگەر بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی بکردمایە، ئەوە من لە ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا دەبووم!!
أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِى كَرَّةًۭ فَأَكُونَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ58
تهفسیری ئاسان: یاخود کاتێک کە سزاو ئازار دەبینێت بڵێت: خۆ ئەگەر بێگومان مۆڵەتێک ببێت و جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ دنیا، ئەوە مەرج بێت لە چاکەکاران بم.
بَلَىٰ قَدْ جَآءَتْكَ ءَايَٰتِى فَكَذَّبْتَ بِهَا وَٱسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ59
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانی یە، مۆڵەت بەسەرچوو، چونکە بەڕاستی کاتی خۆی ئایەت و فەرمانی منت بۆ هات، کەچی تۆ ئەو کاتە بڕوات پێ نەدەکرد و بەدرۆت دەزانی، فیزو دەمارگیریت دەکردو، لوطت هەڵدەبڕی لەئاستیدا، تۆ هەر لە ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شەرمانە داوای گەڕانەوە بۆ دنیا دەکەیت؟!).
وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ60
تهفسیری ئاسان: جا ڕۆژی قیامەت دەبینیت، ئەوانەی درۆیان بەناوی خواوە دەکرد (شتی ناڕەوایان تێکەڵی دین دەکرد) ڕووخساریان ڕەش و تاریکە، مەگەر شوێن و جێگە بۆ ئەو خۆ بە زل زان و لووت بەرزانە لە ئاگری دۆزەخدا نی یە؟!
وَيُنَجِّى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ61
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە خوای گەورە ئەوانە ڕزگار دەکات کە دینداری و پارێزکارییان دەکرد: بەهۆی سەرکەوتن و دەرچوونیان لە تاقیگەی دنیادا، ئیتر هیچ جۆرە ناخۆشیەکیان تووش نایەت و دڵگرانیش نابن.
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ62
تهفسیری ئاسان: خوا بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هەر ئەویش سەرپەرشتیار و پارێزەری هەموو شتێکە.
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ63
تهفسیری ئاسان: کلیک و جڵەوی ئاسمانەکان و زەویش هەر بەدەست ئەوە، ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بە ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئا ئەوانە خۆیان ڕەنجەڕۆ و زەرەرمەندن.
قُلْ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَأْمُرُوٓنِّىٓ أَعْبُدُ أَيُّهَا ٱلْجَٰهِلُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی نەفامەن، دەتانەوێت و فەرمانم پێدەکەن کەجگە لە خوا شتی تر بپەرستم؟!
وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ65
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بادڵنیابن کە وەحی و نیگا نێردراوە بۆ تۆو بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریک بۆ خوا بڕیار بدەیت کاروکردەوە چاکەکانیشت پووچە و دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعْبُدْ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ66
تهفسیری ئاسان: نەخێر بەگوێیان مەکە، کەواتە هەر تەنها خوا بپەرستە و لە دەستەی سوپاسگوزاران بە.
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًۭا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطْوِيَّٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ67
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان؛ قەدری خوایان وەک پێوست نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، بەمەرجێک هەر هەموو گۆی زەوی پڕ مشتێکی قودرەتی ئەو زاتەیە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئاسمانەکانیش بەدەستی قودرەتی ڕاست و دروستی خوا پێچراوەن (ئاماژەیە بۆ دەستەڵاتی بێ سنووری ئەو زاتە)، پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارە مەزنەی شایستەی ئەوە نی یە نەفامان هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن و قەدری نەزانن.