پیشاندان:
39. سورة الزمر
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌۭ يَنظُرُونَ68
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا فوو دەکرێت بە - صور - دا، (مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت چ دەزگایەکە) هەر کەس لە ئاسمانەکان و زەویدا مابێت خێرا دەمرێت، مەگەر کەسێک خوا ویستی لەسەر مردنی نە بێت، لەوەودوا فوویەکی تری پیادا دەکرێتەوە، جا دەستبەجێ هەرهەموو خەڵکی هەستاونەتە سەرپێ و بەسەرسامیەوە چاوەڕوانن.
وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ69
تهفسیری ئاسان: (دیارە کە خۆری دنیا نەماوە، زەوی بۆتە گۆڕەپانێکی فراوان) ئەوسا بەنوورێک کە خوا فەراهەمی دەهێنێت زەوی ڕوناک دەبێتەوە، کارنامەو و دۆسیەکانیش دانراون، سەرەتا پێغەمبەران و شەهیدان دەهێنرێن و دادوەری لە نێوانیاندا ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەکی حەق و ڕاستی، بێگومان ئەوان هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ70
تهفسیری ئاسان: هەر کەسە ئەنجامی کردەوەی خۆی وەردەگرێت بەتەواوی، سەرئەنجامی کۆششی خۆی دەست دەکەوێت، چونکە ئەو زاتە زانایە بەو کارو کردەوانەی کە خەڵکی دەیکەن.
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ71
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، ڕاپێچ دەکرێن بەرەو دۆزەخ دەستە دەستە و تاقم تاقم دەگوێزرێنەوە، تا کاتێک دەگەنە بەر قاپیەکانی، (هەموو مۆڵدەخۆن لەبەردەمیدا، دوای ماوەیەک) بۆیان دەکرێتەوە، فریشتەی بەرپرس و سەرپەرشتیار سەرزەنشتیان دەکات و پێیان دەڵێت: باشە، مەگەر پێغەمبەران لە خۆتان ڕەوانە نەکرابوو بۆتان کە ئایەتەکانی پەروەردگاری خۆتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وە یاداوەریتان بکات و داتان بچڵەکێنێت لە گەیشتنی ئەم ڕۆژە؟! بەدەم ئاخوداخ و ناڵەوە دەڵێن: بەڵێ، بەڵام تازە، بەڵێ، سوودی نیە و بڕیاری سزاو ئازار دراوە بەسەر کافر و بێ بڕواکاندا.
قِيلَ ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ72
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر پێیان دەوترێت: دەی ئیتر لە قاپیەکانی دۆزەخەوە بۆ ژوورەوە، بچنە ناوی ژیانی ناخۆش و سەختیش بۆتان بەردەوامە، مردنیش نیە ئای کە چاند ناسازە، جێگە و ڕێگەی لووت بەرزو خۆ بەزل زانەکان.
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَٱدْخُلُوهَا خَٰلِدِينَ73
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە ئەوانەی کە پارێزکار و بەندەی ملکەچی پەروەردگاریان بوون، ئەوانەی حسابیان بۆ ئەو ڕۆژە دەکرد دەستە دەستە و پۆل پۆل بەوپەڕی ڕێزەوە بەڕێ دەکرێن بەرەو بەهەشت، هەتا کاتێ کە دەگەنە ئەوێ دەروازەکانی لە ڕوویاندا کراوەیە و لە سەر پشتە، فریشتەکانی بەرپرس و سەرپەرشتیارانی بەهەشت زۆر بەگەرمی و ڕووخۆشیەوە پێشوازییان لێ دەکەن و دەڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوە پاک و خاوێنن، کەواتە فەرموون بچنە ناو بەهەشتەوە، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا.
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى صَدَقَنَا وَعْدَهُۥ وَأَوْرَثَنَا ٱلْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَآءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ74
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئەو بەختەوەرانە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی، کە بەڵێنی خۆی بۆمان بردە سەر و کردینی بەخاوەنی سەرزەمینی بەهەشت و لە هەرشوێنێک و لە هەر جێیەکیدا بمانەوێت سەربەستانە ژیان دەبەینە سەر، ئای چەندە پاداشتی تێکۆشەران و خەباتکاران چاک و پاک و بەنرخە.