پیشاندان:
2. سورة البقرة
ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ275
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی سوو دەخۆن، هەڵسوکەوت ناکەن و ڕاست نابنەوە (لە گۆڕدا) مەگەر وەک ئەو کەسەی کە شەیتان دەستی لێوەشاندبێت (هەر لە دنیادا سروشتی نین، لە قیامەتیشدا وەک شێت دەبن) چونکە ئەوانە دەڵێن: کڕین و فرۆشتن وەک سوو وایە (لە حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حەڵال کردوەو سووی حەرام کردووە، جا ئەوەی ئامۆژگاری پەروەردگاری پێگەیشت و وازی هێنا، ئەوەی دەستی کەوتووە، بۆ خۆی، کاری (لە لێ پرسینەوەشی) دەکەوێتەلای خوا، بەڵام ئەوەی دەست بکاتەوەبەسوو خۆریی، ئا ئەوانە جێنشینی ناو ئاگری دۆزەخن و ژیانی هەمیشەیی تیادا دەبەنەسەر.
يَمْحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَيُرْبِى ٱلصَّدَقَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ276
تهفسیری ئاسان: خوا، سوو، تەفروتونا دەکات و بەرەکەتی لێ هەڵدەگرێت، بەڵام پاداشتی خێر و سامان بەخشین برەو پێ دەدات و بەرەکەتی تێ دەخات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ277
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و نوێژەکانیان بەچاکی بەجێهێناوە و زەکاتیان داوە، تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ئەوسا نە ترس و بیمیان لەسەرە، نەغەم و پەژارە دەیان گرێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَذَرُوا۟ مَا بَقِىَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ278
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پارێزکارو خواناس بن و واز لە پاشماوەی سوو بهێنن ئەگەر ئیماندارن.
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ279
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر وانەکەن، ئەوە جەنگ لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا ڕابگەیەنن (کە سەرئەنجامەکەی زۆر سامناکە)، خۆ ئەگەر تەوبە بکەن و (لە سوو خۆری واز بهێنن) ئەوە تەنها سەرمایەکانتان بۆ هەیە وەری بگرنەوە، نە ستەم دەکەن (لە قەرزارەکان) نە ستەمتان لێ دەکرێت.
وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍۢ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍۢ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ280
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر قەرزارەکە نەدار بوو، ئەوە مۆڵەتی بدرێ تا دەرووی لێ دەکرێتەوە و دەیبێت، خێر کردنتان بە قەرزارەکە و ئازاد کردنی و بەخشینی، چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن (چەندە پاداشتی خوایی بێ سنوورە).
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ281
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) لە سزاو تۆڵەی ڕۆژێک بترسن کە تیایدا بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە، لەوەودوا هەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێت و ستەمیان لێ ناکرێت.