پیشاندان:
40. سورة غافر
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ26
تهفسیری ئاسان: ئینجا فیرعەون وتی: وازم لێ بهێنن با موسا بکوژم، با هەر هاوار لە پەروەردگاری بکات، چونکە بەڕاستی من دەترسم کە دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبەرەکی و خراپە و شەڕ و شۆڕ لە وڵات و سەرزەویدا بەرپا بکات!!
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍۢ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ27
تهفسیری ئاسان: موساش وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم کە پەروەردگاری ئێوەشە لە هەموو لووت بەرزو خۆبەزل زانێک باوەڕی بەڕۆژی لێپرسینە نەبێت (ڕاستیەکان ئاوەژوو بکات).
وَقَالَ رَجُلٌۭ مُّؤْمِنٌۭ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمْ ۖ وَإِن يَكُ كَٰذِبًۭا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ ۖ وَإِن يَكُ صَادِقًۭا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ كَذَّابٌۭ28
تهفسیری ئاسان: (دیارە سەرئەنجام فیرعەون بڕیاریداوە موسا شەهید بکات بۆیە): پیاوێکی ئیماندار لە خزمانی فیرعەون کە باوەڕەکەی شاردبۆوە تا ئەو کاتە، وتی: ئایا ڕەوایە پیاوێک بکوژن تەنها تاوانی ئەوەیە کە دەڵێت پەروەدگارم -اللە- یە، لەکاتێکدا چەندەها بەڵگە و نیشانەشی لە لایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئەگەر درۆزن بێت، ئەوە درۆزنیەکەی بە زەرەری خۆی تەواو دەبێت، خۆ ئەگەر ڕاستگۆبێت هەندێک لەو بەڵایانەتان بەسەردێت کە پێی ڕاگەیاندوون، بەڕاستی من دڵنیام کە: خوا هیدایەت و ڕێنموویی کەسێک ناکات زیادەڕە و درۆزن بێت (واتە: ئەگەر مووسا درۆزن بوایە، ئەو هەموو پشتیوانیەی لێ نەدەکرا لەلایەن خواوە).
يَٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ29
تهفسیری ئاسان: هەروەها وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەمڕۆ ئێوە دەسەڵاتتان هەیە بەسەر ئەم ناوچەیەدا و بەئارەزووی خۆتان فەرمانڕەوایی تیادا دەکەن، جا بیر بکەنەوە و تێفکرن کێ دەتوانێت فریامان بکەوێت، کێ دەتوانێت ڕزگارمان بکات، لە تۆڵە و سزای خوا ئەگەر یەخەی پێگرتین؟ فیرعەون قسەکەی پێ بڕی وتی: من تەنها هەر ئەو ڕاو بۆچوونە بەچاک دەزانم و لام پەسەندەکە پێم ڕاگەیاندن، من تەنها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ ٱلْأَحْزَابِ30
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوەی کە ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من دەترسم ڕۆژێکتان بەسەربێت وەکو ئەو ڕۆژەی بەسەر گرۆ و قەومە نالەبارەکانی پێشوودا هات...
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعِبَادِ31
تهفسیری ئاسان: وەکو ئەوەی کە بەسەر قەومی نوح و عاد و ثمود و ئەوانەی بەدوای ئەواندا هاتن، جا وەنەبێت خوا بیەوێت ستەم لە بەندەکان بکات و حەز بە تیاچونیان بکات.
وَيَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ ٱلتَّنَادِ32
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و هۆزم من بەڕاستی دەترسم لە ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵە و بانگکردنتان بۆ لێپرسینەوە (قیامەت).
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ33
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو لەبەری هەڵدێن و پشت هەڵدەکەن و هەموو سەرگەردانن، نازانن چی بکەن و ڕوو بکەنە کوێ، کەس نیە پەناتان بدات لە خەشم و قینی خوا، ئەوەش خوا گومڕای بکات بەهۆی خراپەکاری خۆیەوە، هیچ کەسی تر ناتوانێت هیدایەت و ڕێنموویی بکات.