پیشاندان:
40. سورة غافر
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَءَاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ59
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئیمان و باوەڕناهێنن و باوەڕیان پێی نیە.
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ60
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئەوە من دوعاو نزاتان گیرا دەکەم، بەڕاستی ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنێن ولووت بەرزی دەکەن لەئاستی پەرستنی مندا، لەئاییندەدا بەسەرشۆڕی و خەجاڵەتی یەوە دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ61
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو پەروەردگارەیە شەوی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحەوێنەوە، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونەتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خاوەنی بەخشندەی و نازو نیعمەتی زۆرە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە خوای ئێوەیە و پەروەردگارتانە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هیچ خوایەک نیە جگە لەو، ئیتر ئێوە بەرەو کوێ دەبرێن؟ چۆن لادەدرێن لە لەبەرنامەکەی؟
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ63
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە لاداربوون ئەوانەی کە لە پێش ئەمانەوە دژایەتی ئایات و فەرمانەکانی خوایان دەکرد و لە ڕێبازەکەی لایان دەدا و دژایەتیان دەکرد (بەڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان بەسەر هات؟!).
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ64
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ کردوون بە شوێنی سرەوتن و ژیان و حەوانەوە، ئاسمانیشی بەسەرتانەوە ڕاگرتووە، ڕووخسارو شێوازتانی نەخشاندووە، بەجوانترین شێوەش نەخشاندویەتی، لە ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، جا ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، پاک و بێ گەرد و بڵندە ئەو خوایەی کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
هُوَ ٱلْحَىُّ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۗ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ65
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام هەر زیندووە، جگە لەو خوایەکی تر نیە، کەوابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو بەو بێت، ملکەچ و فەرمانبەرداری بەرنامە و ئاینەکەی ئەو بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
۞ قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِىَ ٱلْبَيِّنَٰتُ مِن رَّبِّى وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە ئەو شتانە بپەرستم کە ئێوە لە جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ دەبەن، لە کاتێکدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ئاشکرام لە لایەن پەروەردگارمەوە پێگەیشتووە و من فەرمانم پێ دراوە بە ملکەچی خۆم بدەمە دەست پەروەردگاری هەموو جیهانیان.