پیشاندان:
40. سورة غافر
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ فَإِذَا جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ قُضِىَ بِٱلْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْمُبْطِلُونَ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانە کردووە، هەیانە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، هەشیانە کە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە موعجزەیەک پێس بهێنێت بەبێ مۆلەتی خوای بەدەستەڵات، جاکاتێک فەرمانی خوا هاتبێت، ئەوە جێبەجێ کراوە بەڕاستی، ئەوکاتە ئیتر ناحەق و نادروستەکان خەسارەتمەند بوون لەوێدا.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمَ لِتَرْكَبُوا۟ مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ79
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە کە ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا هەندێکی بۆ سواری بەکاربهێنن وهەندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وەربگرن.
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَلِتَبْلُغُوا۟ عَلَيْهَا حَاجَةًۭ فِى صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ80
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوودی زۆری ترتان دەست دەکەوێت لەو ماڵاتانەدا، بۆ ئەوەی بەسواری ئەوانەوە بگەنە ئەو شوێنانەی نیازتان لە دڵدایە بیگەبێ و کاروباری خۆتان ئەنجام بدەن، جا بەسواری ئەو وڵاخانە و کەشتیش هەڵدەگیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووە).
وَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَأَىَّ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ81
تهفسیری ئاسان: ئەوزاتە بەڵگەو دەستەڵاتی خۆیتان نیشان دەدات، جا بە چ بەڵگەو نیشانە و موعجزەیەکی خوایی ئێوە بڕوا ناکەن و دژی دەوەستن؟!
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةًۭ وَءَاثَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ82
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە بەزەویدا نەگەڕاون تا تەماشا بکەن کە چیمان بەسەر قەوم و خەڵکانی پێش ئەماندا هێناوە و سەرئەنجامیان چۆن بووە، ئەوانە زۆر لەمان زیاتر بوون و هێزیان لەمان زۆرتر بوو، شوێنەواریان لەزەویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئەو کاروکردەوە نادروستەی کە دەیانکرد هیچ فریایان نەکەوت و ڕزگاری نەکردن.
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرِحُوا۟ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ83
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک کە پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگە و نیشانەی تەواوەوە بۆیان ڕەوانە کرا، لە جیاتی ئەوەی باوەڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد بەو ڕادە کەمەی کە لە زانست و زانیاری هەیانبوو سەرئەنجام هەڕەشەی خوا لەسەرزاری پێغەمبەراندا یەخەی پێگرتن و ئەوەی کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەستەو یەخەیان بوو، فەوتاندنی.
فَلَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشْرِكِينَ84
تهفسیری ئاسان: جا کاتێ کە تۆڵە و سزای ئێمەیان بینی و دڵنیا بوون کە ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕمان بە تاک و تەنهایی خوا هێناوە (جگە لەو کەسی تر ناپەرستین)، بێ باوەڕیش بووین بەو شتانەی کە دامان نابوو بەهاوەڵی خوای پەروەردگار و پەشیمانین.
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَٰنُهُمْ لَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا ۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ فِى عِبَادِهِۦ ۖ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْكَٰفِرُونَ85
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نەبوو بۆیان، کاتێک تۆڵە و خەشم و قینی ئێمە دەبینن و لە ترساندا باوەڕ دەهێنن، چونکە ئەمە بەڕاستی بەرنامەی خوایە بۆ بەندەکانی بەدرێژایی زەمانە دەبێت لە تەواوی ئازادیدا، بێ ترس و زۆر باوەڕی پێبکەن، باوەڕی تەنگانە و کاتی تیاچوون پەسەند نیە، ئا لە شوێنەدا ئیتر کافرو بێ بڕواکان خەسارەتمەندی و زەرەری بێ سنووریان بۆ ماوەیە.