پیشاندان:
41. سورة فصلت
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
تَنزِيلٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ2
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە دابەزێنراوە لەلایەن پەروەردگاری خاوەن بەزەیی و میهرەبانەوە.
كِتَٰبٌۭ فُصِّلَتْ ءَايَٰتُهُۥ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: کتێبێکە؛ ئایەت و فەرمانەکانی بەش کراوە و جیاکراوەتەوە (ئیمان وکوفر، حەڵاڵ وحەرام چاکە وخراپە... هتد)، قورئانێکە بە عەرەبیەکی ڕەوان بۆ کەسانێک کە دەیزانن و شارەزاییان هەیە (لە زمانەوانی و زانستەکان).
بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەم قورئانە مژدەبەخشە بەئیمانداران، ترسێنەری کافرانە، کەچی زۆربەی موشریکان پشتیان تێکرد و بەرهەڵستیان کردو نایبیستن.
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا فِىٓ أَكِنَّةٍۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ وَفِىٓ ءَاذَانِنَا وَقْرٌۭ وَمِنۢ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌۭ فَٱعْمَلْ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ5
تهفسیری ئاسان: وتیشیان: ئێمە دڵەکانمان داپۆشراوە لە ئاستی ئەم بەرنامەیەدا کە تۆ بانگی ئێمە دەکەیت بۆ لای، گوێشمان کەڕو قورسە لە ئاستیدا، لە نێوان ئێمە و تۆدا پەردە و بەربەست هەیە، تۆ هەوڵ و کۆششی خۆت بدە، بێگومان ئێمەش هەوڵ و کۆششی خۆمان دەدەین.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَٱسْتَقِيمُوٓا۟ إِلَيْهِ وَٱسْتَغْفِرُوهُ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْمُشْرِكِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن کە من هەر بەشەرێکم وەک ئێوە، (جیاوازیەکە تەنها ئەوەیە): من وەحی ونیگام بۆ دەکرێت کە بێگومان خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، کەوابوو ئێوەش ڕووی تێ بکەن، بەڕاستی بیپەرستن؛ لە ڕێبازەکەی لامەدەن، داوای لێخۆشبوونی لێبکەن و چاک بزانن کە وەیل و سزای سەخت بۆ موشریک و هاوەڵگەران ئامادەیە.
ٱلَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە زەکات نادەن و ئەوانەش کە بێ باوەڕن بە ڕۆژی قیامەت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ هەیە...
۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَرْضَ فِى يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: باشە ئاخر ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە کە زەوی لە دوو ڕۆژدا دروست کردووە؟ (ئاڵبەتە ئەو ڕۆژانە مەگەر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوەکەیان چاندە)، چەند هاوەڵێکیشی بۆ بڕیار دەدەن؟! ئەو بەدیهێنەر و دروستکارە پەروەردگاری هەر هەموو جیهانیان و بوونەوەرە.
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ مِن فَوْقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقْوَٰتَهَا فِىٓ أَرْبَعَةِ أَيَّامٍۢ سَوَآءًۭ لِّلسَّآئِلِينَ10
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی کێوەکانی دامەزراندوە (کە کار دەکەنە سەر ئاوو هەوا، دیمەنی جوان دەسازێنن، لەنگەری دەگرن، ڕووبەری فراوانتر دەکەن... هتد) بەرەکەتی زۆری تێدا دابین کردووە (وەک نەوت وجۆرەها کانزا، سەرەڕای جیهانی ڕوەک و.. هتد)، هەموو ڕزق و ڕۆزیەکانی تیادا بڕیارداوە هەمووی لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە دوو ڕۆژەکەی پێشووشەوە (قەبارە و ڕەنگ و تام و بۆن و وەرز و شوێنی هەر میوە و دەغڵ و دانێک، هەروەها گیانداران و باڵندەکانیش) تا نیازو داخوازیەکانی ئادەمیزاد جێبەجێ بکات.
ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِىَ دُخَانٌۭ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ٱئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا قَالَتَآ أَتَيْنَا طَآئِعِينَ11
تهفسیری ئاسان: ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات لەکاتێکدا کە دوکەڵ بوو، جا بە ئاسمان و زەوی فەرموو: فەرمانبەردار و ملکەچ بن، بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر بتانخەمە ژێر دەسەڵاتی خۆمەوە؟! هەردوولا خێرا وتیان: ملکەچی تۆین و چۆن دەفەرمویت وا دەکەین، (بێگومان کارێکی ئاسانە بۆ خوای بەدەسەڵات، زەوی و ئاسمان بێنێتە قسە، چونکە ئادەمیزاد جۆرەها ئامێری هێناوەتە قسە، دەم و زمان و لێویشیان نیە!!).