دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:282جوزئی 3 · لاپەڕەی 48لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ282
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر قەرزێکتان کرد لە یەکتر تا ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینوسن و با نووسەرێک کە دادپەروەربێت بەڕاستی و دروستی لە نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسەرێک سەرپێچی نەکات لە نوسین، هەر وەک چۆن خوا فێری کردووە با بنووسێت، (خۆ ئەگەر کەسێک خوێندەوار نەبێت) ئەوەی کە حەقەکەی بەسەرەوەیە و قەرزەکەی لایە با بەدەمی خۆی (ئەندازەی قەرزەکەی) بە کاتبەکە بڵێت و لە خوای پەروەردگاری بترسێت و چاوپۆشی لە هیچی نەکات و لێی کەم نەکاتەوە، خۆ ئەگەر ئەوەی قەرزەکەی لەسەرە هەڵەشە بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان بەساڵاچوو بوو) یا نەیدەتوانی دان بە حەقەکەدا بنێت (کەڕوڵاڵ بوو) با بەخێوکەر، یا سەرپەرشتیارەکەی دادگەرانە حەقیقەت و ڕاستی قەرزەکەی بڵێت و با دوو پیاو لە خۆتان شایەتی لەسەر (قەرزو مامەڵە)بگرن، ئەگەر دووپیاو دەستنەکەوتن بۆ شایەتی، با پیاوێک و دوو ئافرەت شایەتییەکە بدەن لەو کەسانەی کە ڕازین بە شایەتیدانیان، نەوەکو یەکێک لە (ئافرەتەکان) بیری بچێت، با ئەوی تریان بیری بهێنێتەوە و شایەتەکان نابێت کە کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکەن و ئامادە نەبن، بێزار مەبن لەوەی کە (قەرز) بنووسن، کەم بێت یان زۆر و تا ماوەی دیاری کراوی، بە ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئەنجامدانی مەسەلەی قەرزتان بەو شێوە دادپەروەرانەیە و پەسەندترە لای خوا (لە نەنووسین)، ئەوسا چاکتر دەتوانن شایەتی ڕاگرن و نزیکترن لەوەی گومان و دوودڵی بە یەکتر نەبەن (مافی کەس تیا نەچێت)، مەگەر بازرگانیەک بێت لەبەر دەستانداو لە نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن، ئەوە گوناهتان ناگات کە ناینووسن، (چونکە ئاسان نیەو مامەڵە دوادەخات، هەتا بۆتان دەکرێت) شایەت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئەنجامدا و نابێت نووسەرو شایەت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئەگەر شتی وابکەن ئەوە بەڕاستی مانای وایە ئێوە لە چەندەها فەرمانبەرداری دەرچوون، جا لە خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئەو شتانەتان دەکات (کە خێری تیایە بۆ دنیاو پاداشتی قیامەتی لە دوایە) و خوا بە هەموو شتێک زانایە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.