دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

41. سورة فصلت

41:47جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
۞ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ ۚ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَٰتٍۢ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَآءِى قَالُوٓا۟ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍۢ47
ته‌فسیری ئاسان: زانینی بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت تەنها لای خوایە و بۆ لای ئەو دەبرێتەوە، هەرچی بەرو بووم تۆوێک لە خونچە و چرۆکەیەوە چەکەوە دەکات خوا ئاگادارە لێی، هیچ مێینەیەک سکی نابێت و بەچکەو بەرهەمەکەی دانانێت تەنها بە ئاگاداری خوا نەبێت، (ئا بەو شێوەیە خوا دەسەڵاتەکانی خۆی دەخاتە بەرچاو)، کەچی زۆربەی خەڵکی قەدری نازانن، ئەو ڕۆژەش کە بانگیان دەکات و لێیان دەپرسێت: کوان هاوەڵ و هاوتاکانم؟! ئەوانەیش لە وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا، ئێمە هەواڵت دەدەینێ و جاڕ دەدەین کە کەسمان هەڵەی وانایەت بە دەمماندا و شایەتی لەسەر شتی وانادەین.
41:48جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَدْعُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَظَنُّوا۟ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ48
ته‌فسیری ئاسان: ئیتر ئەوەی کە جاران دەیانپەرست و هانا و هاواریان بۆ دەبرد و جێگەی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نەما، دڵنیاش بوون کە ئیتر هیچ چارە و ڕزگار بوونێکیان نیە.
41:49جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
لَّا يَسْـَٔمُ ٱلْإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلْخَيْرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٌۭ قَنُوطٌۭ49
ته‌فسیری ئاسان: ئادەمیزاد هەر گیز بێزار نابێت لە داخوازی چاکە و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ خۆی، خۆ ئەگەر ناخۆشیەکی تووش بێت، ئەوە نائومێد و بێ هیوایە.
41:50جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنَّا مِنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِى وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّجِعْتُ إِلَىٰ رَبِّىٓ إِنَّ لِى عِندَهُۥ لَلْحُسْنَىٰ ۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ50
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمیزاد خێرو خۆشی بەسەردا بڕێژین و پێ بچێژین، لە دوای ئەو تەنگانەیەی کە تووشی هاتبوو، بە متمانەیەکی زۆرەوە دەڵێت: ئەمە بەرەنجی شانی خۆم پەیدام کردووە و خوا خۆشی دەوێم، وا بزانم قیامەت زۆر دوورە و ڕەنگە هەر نەشبێت، خۆ ئەگەر بمگێرنەوە بۆ لای پەروەردگارم، ئەوە دڵنیام کە خۆش و ناز و نیعمەتم لای ئەو: بۆ ئامادەیە، بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەو کارو کردەوە ناشیرینانەیان دەخەینە ڕوو و هەواڵیان پێ دەدەین، هەروەها سزای سەخت و دژوارو ناخۆشیان پێ دەچەژین لە ناو دۆزەخدا.
41:51جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍۢ51
ته‌فسیری ئاسان: زۆربەی ئادەمیزاد کاتێک ناز و نیعمەتی بەسەردا بڕێژین پشت هەڵدەکات و سەرپێچی دەکات و ملکەچی ڕاستی نابێت و خۆ بەزل و گەورە دەزانێت و بەلای خۆیدا دایدەتاشێت، کاتێکیش ناخۆشی و نەهامەتی تووشهات، ئەوە دۆعا و نزا و پاڕانەوەی زۆر بەگەرم و کوڵ و پان و پۆڕە!!
41:52جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُم بِهِۦ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ52
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، باشە: ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن خواوە بێت، پاشان ئێوەش بڕواتان پێیی نەبێت، دەزانن چ سەرئەنجامێکی سامناک چاوەڕێتانە؟. جا ئیتر کێ هەیە لە ئێوە سەرسەختترو لاڕێتر لەوەی کە ڕێگەی جیاو دوور لە ڕاستی گرتبێتەبەر.
41:53جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
سَنُرِيهِمْ ءَايَٰتِنَا فِى ٱلْءَافَاقِ وَفِىٓ أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ53
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە لە ئایندەدا بەڵگە و نیشانەی سەرسوڕهێننەریان نیشان دەدەین لە ئاسۆکانی بوونەوەرداو لە خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایە کە لەسەردەمی زانستیدا چەندە نهێنیەکانی بوونەوەر ئاشکرا بووە.. زاناکان بە گشتی و زاناکانی ئەستێرەناسی سەرگەردانن لە وردەکاری و دامەزراوی و گەورەیی و فراوانی ئەم گەردوونە، هەروەها لە ئاڵۆزی جەستەیی و عەقڵیی و دەروونی ئادەروونی ئادەمیزاد)، ئەمەش بۆ ئەوەی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن کە ئەو زاتە حەق و ڕاست و ڕەوایە، ئایا شایەتی پەرورەردگارت بەس نیە کە بێگومان ئاگا و زانایە بە هەموو شتێک؟!
41:54جوزئی 25 · لاپەڕەی 482لێکچوو
أَلَآ إِنَّهُمْ فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمْ ۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطٌۢ54
ته‌فسیری ئاسان: (لەگەڵ هەموو بەڵگە و نیشانانەدا: ئاگاداربن بەڕاستی ئەوانە هەر گومانیان هەیە لە بەیەکگەیشتن و ئامادەبوونی بەردەم پەروەرردگاریان، ئاگاداربە و دڵنیابە کە ئەوزاتە بە هەموو شتێک زانایە و بە هەموو شتێک ئاگادارە ودەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە و هیچ شتێک لەو یاخی نابێت.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.