پیشاندان:
42. سورة الشورى
وَمِنْ ءَايَٰتِهِ ٱلْجَوَارِ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَٰمِ32
تهفسیری ئاسان: لەنیشانەو بەڵگەی دەسەڵاتی خوا ئەو کەشتیانە کە وەک کەژو کێو هاتووچۆ دەکەن بە دەریاکاندا، (بەیاسایەکی ڕێک و پێک).
إِن يَشَأْ يُسْكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهْرِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍ33
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاکە دەوەستن و لە کاردەکەون، بەڕاستی ئا لەو تواناو دەسەڵاتەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ هەر کەسێک کە زۆر خۆگرو سوپاسگوزارە.
أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍۢ34
تهفسیری ئاسان: یان جاری وا هەیە کەشتیەکان بە خۆیان و سەرنشینەکانیانەوە دەشکێنێت و نوقمیان دەکات لە ئەنجامی تاوان و گوناهی خەڵکەکەوە، گەلێک جاریش چاوپۆشی (لە هەڵە و تاوانی) زۆر دەکات و دەیانهێڵێتەوە.
وَيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ35
تهفسیری ئاسان: ئەم ڕوونکردنەوەیەش بۆ ئەوەیە خوانەناسان بزانن، بەتایبەت ئەوانەی کە موجادەلەو دەمەدەمێ دەکەن و ڕەخنەیان لە ئایەتەکانی ئێمە هەیە، کە لە کاتی تەنگانەدا کەس پەنایان نادات و کەس فریایان ناکەوێت جگە لە خوای گەوەرە.
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍۢ فَمَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ36
تهفسیری ئاسان: جا هەر شتێکتان پێبەخشراوە، ئەوە زینەتی ژیانی ئەم دنیایەیە (کە ڕێگوزەرێکە بەرەو قیامەت) بەڵام ئەو بەشەی کە لەلای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن....
وَٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا۟ هُمْ يَغْفِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی خۆیان لە گوناهی گەورە و تاوانی خراپ و ناشرین دەپارێزن، کاتێک کە تووڕە دەبن (لەسەر هەڵەیەک کە بەرامبەریان دەکرێت) هەر ئەمان چاوپۆشی دەکەن و لێدەبورن....
وَٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام داوە و کارو باریان هەردەم بە مەشورەت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریە و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان داون، دەبەخشن...
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلْبَغْىُ هُمْ يَنتَصِرُونَ39
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە دەستدرێژیان کرایە سەر، دەسەوسان ناوەستن و بەرگری لە خۆیان دەکەن...
وَجَزَٰٓؤُا۟ سَيِّئَةٍۢ سَيِّئَةٌۭ مِّثْلُهَا ۖ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ40
تهفسیری ئاسان: جا تۆڵەی هەر تاوانێک بە ئەندازەی تاوانەکەیە بێ زیادو کەم، ئەو کەسەی لێخۆشبوونی هەبێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئەوە پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت...
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ41
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا ئەوەی حەقی خۆی دەسێنێت دوای ئەوەی کە ستەمی لێکراوە، ئەوانە لێپرسراو نابن، ئەگەر لە سنوور لا نەدەن....
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظْلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان تەنها ئەوانە بەرپرس دەبن کە ستەم لە خەڵکی دەکەن و دەستدرێژی دەکەن بە ناحەق لە زەویدا، ئا ئەوانە سزاو ئازاری بە ئیشیان بۆ هەیە...
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ43
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا ئەوەی دان بەخۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت (لەکاتێکدا کە دەتوانێت تۆڵەبسێنێت) بەڕاستی ئەوە کارێکی بەجێ و چاک و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوە لەو کارانەیە کە پێویستە بکرێت....
وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِىٍّۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَىٰ مَرَدٍّۢ مِّن سَبِيلٍۢ44
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئەوە ئیتر کەسی تری دڵسۆزی دەست ناکەوێت (تا ڕێگەی ڕاستی نیشان بدات)، ئەوسا تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم لە قیامەتدا دەبینیت ستەمکاران کاتێک سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخ دەبینن، بە کەساسیەوە دەڵێن: ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ گەڕانەوە، تا خوا چۆن دەفەرموێت وابکەین؟!.