پیشاندان:
42. سورة الشورى
وَتَرَىٰهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِىٍّۢ ۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِى عَذَابٍۢ مُّقِيمٍۢ45
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام تاوانباران دەبینیت دەبرێنە سەر دۆزەخ، هەموو پەست و زەلیل ولارە مل و خەجاڵەتن، (لە شەرمەزاریی و لە ترسدا) لە ژێرەوە بەتیلەی چاو دەڕوانن بۆ ئاگرەکە، (ئا لەو کات و بارودۆخە ناخۆشەدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە دەڵێن: بەڕاستی خەسارەتمەند و زەرەرمەندان ئەمڕۆ ئەوانەن کە خۆیان و کەسو کارو ماڵ و منداڵیان لە دەستداوە لە قیامەتدا (کەس و کارو خزم و هاوەڵانیان ئەگەر لە دۆزەخدان، ئەوە هیچ مایەی دڵخۆشی نین، خۆ ئەگەر لە بەهەشتدان، ئەمانیان هەر لە یاد نی یە)، ئینجا ڕادەگەیەنرێت کە: ئاگاداربن بێگومان ستەمکاران لە ئازارو ئەشکەنجەی بەردەوامدان...
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ46
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یە لە جیاتی خوا کە لە دەست سزاو تۆڵە ڕزگاریان بکات، ئەو کەسەش خوا سەری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکە خۆی شایستە کردووە) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سەرفرازی دەستناکەوێت.
ٱسْتَجِيبُوا۟ لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۚ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَإٍۢ يَوْمَئِذٍۢ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍۢ47
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە، بەپیر بانگەوازی پەروەردگارتانەوە بچن پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت: هیچ گەڕانەوەی لەلایەن خواوە نابێت، ئەو ڕۆژە هیچ پەناگایەکتان نابێت و کەسیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان بە تاوانەکانیدا نەنێت.
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ فَرِحَ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ كَفُورٌۭ48
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوانەناسان پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم داخیان بۆ مەخۆ، چونکە ئێمە تۆمان نەناردووە چاودێر بیت بەسەریانەوە، بەڵکو تۆ تەنها گەیاندنی ئەم بانگەواز و قورئانەت لەسەرە، ئاشکراشە کە: بەڕاستی ئێمە کاتێک نازو نیعمەت و ڕەحمەتێک دەڕێژین بەسەر ئادەمیزادا زۆر کەشخەی پێوە دەکات، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکیان تووش بێت، بەهۆی کاروکردەوە خراپەکانیانەوە، بەڕاستی ئەوکەسە زۆرسپڵە و ڕەخنە لە خوا گرە.
لِّلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثًۭا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ49
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی، هەرچی بوێت دروستی دەکات، بەهەرکەس کە بیەوێت تەنها کچ دەبەخشێت و بە هەرکەس کە بیەوێت کوڕ دەبەخشێت...
أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًۭا وَإِنَٰثًۭا ۖ وَيَجْعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًا ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ50
تهفسیری ئاسان: یاخود لە هەردوو جۆر.، بەهەندێک خێزان دەبەخشێت لە کوڕو لە کچ، هەمیشە ویستی خوا وایە هیچی نەدانێ و نەزۆک بێت، بەڕاستی ئەو زاتە زانا و بەدەسەڵاتە.
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَآئِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًۭا فَيُوحِىَ بِإِذْنِهِۦ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ عَلِىٌّ حَكِيمٌۭ51
تهفسیری ئاسان: کەس بۆی نیە هیچ کات (لەدنیادا) خوای گەورە وتو وێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات مەگەر لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە، یان لە پشتی پەردەوە، وەک موسا، یان نێردراوێکی وەک فریشتە_جوبرەئیل_دەنێرێت کە بە گوێرەی فەرمان و مۆڵەتی خوا چی پێ سپێردراوە دەیگەیەنێت، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی بڵند و داناو کاربەجێیە.