دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

2. سورة البقرة

2:283جوزئی 3 · لاپەڕەی 49لێکچوو
۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ283
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لە سەفەردا بوون و نووسەرێکتان دەست نەکەوت، ئەوە بارمتەکان وەردەگیرێن (لەباتی قەباڵە و سەنەدەکە)، خۆ ئەگەر لە یەکتری دڵنیا بوون با ئەوەی بە ئەمین و دەستپاک دادەنرێت ئەمانەتەکەی (قەرزەکە) بداتەوە و با لە خوای پەروەردگاری بترسێت، نەکەن شایەتی بشارنەوە، ئەوەی شایەتی بشارێتەوە ئەوە بەڕاستی دڵی ژەنگاوی و ناپوخت گوناهبارە، خوایش بە هەموو ئەو کردەوانەی کە دەیکەن زانایە.
2:284جوزئی 3 · لاپەڕەی 49لێکچوو
لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ284
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە و ئەگەر ئەوەی لە دڵ و دەرونتاندا جێگیر بووە، دەری بخەن، یان بیشارنەوە خوا دەربارەی لێتان دەپرسێتەوە، ئەوسا لە هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و هەرکەس بیەوێت سزای دەدات و خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتی هەیە (ئەوەی چرپەی دەروونیە دێت و دەڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینەوەی لەسەر نیە).
2:285جوزئی 3 · لاپەڕەی 49لێکچوو
ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ285
ته‌فسیری ئاسان: پێغەمبەرو ئیمانداران باوەڕیان هەیە بەوەی لە لایەن پەروەردگاریانەوە هاتۆتە خوارەوە، هەموویان باوەڕیان هەیە بە خواو فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی (دەڵێن) هیچ جۆرە جیاوازیەک ناکەین لە نێوان هیچ پێغەمبەرێ لە پێغەمبەرەکانی خوادا (لە باوەڕدا)، هەروەها وتیان: گوێڕایەڵ و ملکەچین (بۆ بەدیهێنەرمان) پەروەردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دەوێت و سەرئەنجام هەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە.
2:286جوزئی 3 · لاپەڕەی 49لێکچوو
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًۭا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ286
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان). خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.