پیشاندان:
43. سورة الزخرف
وَمَا نُرِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ إِلَّا هِىَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ۖ وَأَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ48
تهفسیری ئاسان: هیچ موعجیزەیەکمان نیشان نەداون، کە لەوی تر گەورەتر نەبووبێت، (جا کە باوەڕیان نەهێناوە) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بەخۆدا بچنەوە.
وَقَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ49
تهفسیری ئاسان: کەچی بە موسایان وت: ئەی جادووگەر!! لە پەروەردگارت داوا بکە بۆمان، بەو پەیمانەی بەتۆی داوە بابەڵاو ناخۆشیمان لەسەر هەڵبگرێت بێگومان ئێمە لە هیدایەت دراوان دەبین!!
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ50
تهفسیری ئاسان: جاهەر کە بەڵاو ناخۆشیمان لەسەر لابردن خێرا بەڵێن و پەیمانەکەیان هەڵدەوەشاند.
وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِى قَوْمِهِۦ قَالَ يَٰقَوْمِ أَلَيْسَ لِى مُلْكُ مِصْرَ وَهَٰذِهِ ٱلْأَنْهَٰرُ تَجْرِى مِن تَحْتِىٓ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ51
تهفسیری ئاسان: فیرعەون جاڕیدا بەناو قەوم و گەلەکەیدا وتی: ئەی قەوم و گەلم، من پاشای میصرم و فەرمانڕەوای ئەم وڵاتەم، ئەم ڕووبارانەش بەبەر کۆشکەکانمدا دەڕوات، ئایا ئەم دەسەڵاتەی من نابینن؟!..
أَمْ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ مَهِينٌۭ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ52
تهفسیری ئاسان: بەڵکو نابینن من چاکترم لەو کەسەی ناوبانگی نی یە و کەسایەتیەکی لاوازو نەناسراوە و زمان پاراو نی یە و لەوانە نی یە بتوانێت چاک خەڵکی تێبگەیەنێت؟!
فَلَوْلَآ أُلْقِىَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌۭ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَآءَ مَعَهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مُقْتَرِنِينَ53
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکەش ناکرێت (تانیشانە بێت بۆ پایەداری؟!)یان ئەوە بۆ فریشتە لەگەڵیدا نەهاتن بۆ بانگەواز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
فَٱسْتَخَفَّ قَوْمَهُۥ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ54
تهفسیری ئاسان: فیرعەون هیچ نرخی دانەنا بۆ قەوم و گەلەکەی، بە سووکی سەیری دەکردن، ئەوانیش ملکەچ و فەرمانبەرداری بوون، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ أَجْمَعِينَ55
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: جا کاتێک ئێمەیان تووڕە کردو ڕقی ئێمەیان هەستان، ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن، هەر هەموویانمان لە دەریادا خنکاندو نوقم کرد...
فَجَعَلْنَٰهُمْ سَلَفًۭا وَمَثَلًۭا لِّلْءَاخِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: جا کردمانن بە پێشەنگی تیاچووەکان و پەند و عیبرەت بۆ خەڵکی تری دوای ئەوان.
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ57
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش باسی کوڕەکەی مەریەم_عیسا_ بەنموونە هێنرابێتەوە، دەستبەجێ قەوم و هۆزەکەی تۆ ملەجەڕێیان کردووە و سەریان باداوە و تەسلیمی حەق نەبوون (بە باسکردنی سەغڵەت بوون)....
وَقَالُوٓا۟ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًۢا ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ58
تهفسیری ئاسان: وتویانە ئایا پەرستراوەکانی ئێمە شایانی پەرستنن یان ئەو؟! واتە_عیسا_، ئەو نموونانەیان بۆ تۆ نەدەهێنایەوە، تەنها بۆ موجادەلە نەبێت، (وەنەبێت بەشوێن حەق و ڕاستیدا بگەڕێن)، بەڵکو ئەوانە کەسانێکن هەمیشە حەز بە دوژمنایەتی و ئاژاوە و ململانێی بێ سەروبن دەکەن.
إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَٰهُ مَثَلًۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ59
تهفسیری ئاسان: ئەو عیسایە تەنها بەندەیەکی ئێمە بوو کە نازو نیعمەتی پێغەمبەرایەتیمان پێبەخشی و کردمانە نموونەیەکی چاک بۆ نەوەی ئیسرائیل تا شوێنی بکەون.
وَلَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ يَخْلُفُونَ60
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بمانویستایە ئێوەمان دەکردە فریشتە ولە زەویدا نیشتەجێمان دەکردن و هەموو فەرمانبەردار دەبوون.