پیشاندان:
43. سورة الزخرف
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى عَذَابِ جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ74
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تاوانبار و تاوانکاران لەناو ئازار و سزای دۆزەخدا بەهەمیشەیی دەمێننەوە.
لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ75
تهفسیری ئاسان: ئازارو سزا لە سەریان کەم ناکرێتەوە، لە کاتێکدا هەمووشیان تیایدا نائومێد و بێ هیوان.
وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلظَّٰلِمِينَ76
تهفسیری ئاسان: جا وەنەبێت ئێمە ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمکار بوون.
وَنَادَوْا۟ يَٰمَٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ77
تهفسیری ئاسان: دۆزەخیەکان هاوار دەکەن، ئەی مالک (کە فریشتەی سەرپەرشتیارە): دەبا پەروەردگارت بمانکوژێت، دەبا بمرین و کۆتایی بەم سەغڵەتیەمان بێت، لە وەڵامدا دەڵێت: بەڕاستی ئەوە جێتانە و تیایدا بۆ هەمیشە دەبێت بمێننەوە (ئا بەو شێوەیە قورئان باسی بەختەوەران و باسی بەدبەخت و ناپوختەکان دەخاتە بەرچاو، ئەوسا دێتەوە بۆ دنیا و دەیەوێت پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بەرپا ببێت خەڵکی فریای خۆیان بکەون):
لَقَدْ جِئْنَٰكُم بِٱلْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَٰرِهُونَ78
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پەیامی حەق و ڕاستیمان بۆ ئێوە ڕەوانە کردون کەچی زۆربەتان حەزتان لە حەق و ڕاستی نیە ه لێی بێزارن.
أَمْ أَبْرَمُوٓا۟ أَمْرًۭا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هەر کاتێک بڕیارێک بدەن و پیلانێک بگێڕن دژی موسڵمانان، ئەوە بێگومان ئێمە پیلانەکە بەسەریاندا دەشکێنینەوە و بە زەرەری خۆیان تەواوی دەکەین.
أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە وادەزانن کە ئێمە لە نهێنی و چپەیان بێئاگاین و نابیستین؟! نەخێر وانی یە، ئێمە زۆر ئاگادارین و فریشتە چاودێرەکانیشمان کە هەمیشە لە نزیکیانەوەن، وردو درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار دەکەین.
قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدٌۭ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَٰبِدِينَ81
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو خوانەناسانە بڵێ: ئەگەر خوای میهرەبان کوڕی ببوایە من یەکەم کەس دەبووم لەو کەسانەی کە ملکەچ دەبووم!!
سُبْحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ82
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، بۆ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی، دەربارەی ئەو گوفتارە ناقوڵاو بێ سەرو بنانەی کە نەفامان بۆ پەروەردگار هەڵی دەبەستن
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ83
تهفسیری ئاسان: جارێ وازیان لێ بهێنە، با هەر ڕۆبچن لە قسەی هەلەق و مەلەقدا و با هەر گەمە و یاری بکەن، هەتا دەگەنە ئەو ڕۆژەی هەڕەشەیان لێکراوە دەربارەی.
وَهُوَ ٱلَّذِى فِى ٱلسَّمَآءِ إِلَٰهٌۭ وَفِى ٱلْأَرْضِ إِلَٰهٌۭ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ84
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە هەر ئەو، خوای ئاسمانە و هەر ئەو خوای زەویشە و هەر ئەوە کە دانا و زانایە.
وَتَبَارَكَ ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ85
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانە زۆر موبارەک و خێربەخش و پاک و بێ گەردە و هەر ئەو دەزانێت کەی قیامەت بەرپا دەبێت، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
وَلَا يَمْلِكُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ86
تهفسیری ئاسان: (ئەوەش چاک بزانن) ئەو ڕۆژە، ئەوانەی کە ئەوان دەیانپەرستن لە جیاتی خوا تکاو شەفاعەتیان بەدەست نیە، مەگەر کەسێک کە شایەتی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایستەی تکا بۆکردنە.
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ87
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر لەو خوانەناسانە بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێن (اللە)، کەوابوو بەرەو چی و بەرەو کوێ لە ڕێبازی یەکخواناسی لادەدرێن و شوێنی ناحەقی دەکەون؟!
وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌۭ لَّا يُؤْمِنُونَ88
تهفسیری ئاسان: سوێند بە گوفتاری پێغەمبەر کە وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانە قەوم و هۆزێکن، باوەڕ ناهێنن بیرناکەنەوە.
فَٱصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَٰمٌۭ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ89
تهفسیری ئاسان: دە تۆش ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەبەر ئەوە چاوپۆشیان لێ بکە و لێیان ببوورە، سەلامیان لێ بکە و نەرم بە لەگەڵیان، لە ئایندەدا دەزانن چییان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە، یاخود تێدەگەن و باوەڕ دەهێنن.