پیشاندان:
44. سورة الدخان
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (الشوری) بدە
وَٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەم قورئانە ڕوون و ئاشکرایە.
إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ فِى لَيْلَةٍۢ مُّبَٰرَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بە فەڕو پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە هەمیشە بێدارکەرەرەی بەندەکانمانین.
فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ4
تهفسیری ئاسان: لەو شەوەدا هەموو کارو کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە.
أَمْرًۭا مِّنْ عِندِنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ5
تهفسیری ئاسان: ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین.
رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ڕەوانە کردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی هەر ئەویشە کە بیسەرو زانایە بە هەموو شتێک.
رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ7
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەو شتانەی کە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان و باوەڕتان هەیە.
لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ8
تهفسیری ئاسان: هیچ خوایەک نی یە جگە لەو زاتە، دەژێنێ و دەمرێنێت، پەروەردگاری ئێوەش و باوو باپیرانی دێرینیشتانە.
بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ يَلْعَبُونَ9
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە و نیشانە گەورە و گرنگانەدا، خوانەناسان لە گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سەرگەرمی گەمەو یارین.
فَٱرْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِى ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍۢ مُّبِينٍۢ10
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە هەروا بەسەریانەوە ناچێت) چاوەڕێی ڕۆژێک بکە کە دوکەڵێکی ئاشکرا بەری ئاسمان دەگرێت.
يَغْشَى ٱلنَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: هەموو خەڵکی دادەگرێتە، بۆیە بە ترسەوە دەڵێن: ئەمە سزاو ئازارێکی بە ئێشە (وا ڕووی تێ کردووین).
رَّبَّنَا ٱكْشِفْ عَنَّا ٱلْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ12
تهفسیری ئاسان: بەناچاری دان بەدەسەڵاتی خوادا دەنێن و دەڵێن: پەروەردگارا تۆ ئەم سزاو ئازارەمان لە کۆڵ بکەرەوە، بێگومان ئێمە باوەڕدارین!!
أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مُّبِينٌۭ13
تهفسیری ئاسان: (تازە بەسەرچوو!! کەی بێداربوونەوە و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هەیە بۆیان)، چۆن و لەکوێ ئامۆژگاری وەردەگرن، لەکاتێکدا پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ ڕەوانە کرابوو.
ثُمَّ تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ مُعَلَّمٌۭ مَّجْنُونٌ14
تهفسیری ئاسان: پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێتە!!
إِنَّا كَاشِفُوا۟ ٱلْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَآئِدُونَ15
تهفسیری ئاسان: ئێمە چاک دەتانناسین، هەر کەمێک سزاو ئازارتان لێ دوور بخەنەوە، بێگومان دەچنەوە دۆخی جاران.
يَوْمَ نَبْطِشُ ٱلْبَطْشَةَ ٱلْكُبْرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ16
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت هەڵمەتی گەورەی خۆمان بۆ تاوانباران دەبەین و ئێمە بەدڵنیایی یەوە تۆڵەسێنەرین لە ستەمکاران.
۞ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَآءَهُمْ رَسُولٌۭ كَرِيمٌ17
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێش ئەمان قەوم و هۆزی فیرعەونمان تاقیکردەوە، پێغەمبەرێکی بەڕێز و میهرەبانیان بۆ هات.
أَنْ أَدُّوٓا۟ إِلَىَّ عِبَادَ ٱللَّهِ ۖ إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ18
تهفسیری ئاسان: بە فیرعەون و دارودەستەکەی وت: کە بەندەکانی خوا بە من بسپێرن، چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین و دڵسۆزم بۆ هەمووتان.