دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

44. سورة الدخان

44:19جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَأَن لَّا تَعْلُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنِّىٓ ءَاتِيكُم بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ19
ته‌فسیری ئاسان: خۆشتان بەگەورە دامەنێن لە بەرامبەر خوای بەرزو بەدەسەڵاتەوە، بێگومان من بەڵگە و نیشانەی گرنگ و بەهێز و ئاشکرام هێناوە بۆتان.
44:20جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَإِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ20
ته‌فسیری ئاسان: من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم، کە پەروەردگاری ئێوەشە لەوەی کە بەردبارانم بکەن.
44:21جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ لِى فَٱعْتَزِلُونِ21
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر هەر باوەڕم پێ ناکەن وازم لێ بهێنن و کارتان بەمنەوە نەبێت.
44:22جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌۭ مُّجْرِمُونَ22
ته‌فسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەی کە وازیان لێ نەهێنا، هاناو هاواری بردووە بۆ پەروەردگاری: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانە کۆمەڵێکی تاوانبارن.
44:23جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
فَأَسْرِ بِعِبَادِى لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر خوا فەرمانی بۆ نارد کە شەو ڕەوی بکە بەبەندەکانم و شار چۆڵ بکەن، بێگومان ئەوانە بە دواتاندا دێن.
44:24جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَٱتْرُكِ ٱلْبَحْرَ رَهْوًا ۖ إِنَّهُمْ جُندٌۭ مُّغْرَقُونَ24
ته‌فسیری ئاسان: جاکە خۆت و ئیمانداران لە دەریا پەڕینەوە دەریا بەجێ بهێڵە بەواڵا کراوی چونکە بەڕاستی ئەوانە سوپایەکی خنکێنراون تیایدا...
44:25جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
كَمْ تَرَكُوا۟ مِن جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ25
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە چەندەها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان بەجێهێشت...
44:26جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَزُرُوعٍۢ وَمَقَامٍۢ كَرِيمٍۢ26
ته‌فسیری ئاسان: چەندەها کێڵگە و بێستان و جێگە و ڕێگەی خۆشیان لە دوا بەجێما...
44:27جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَنَعْمَةٍۢ كَانُوا۟ فِيهَا فَٰكِهِينَ27
ته‌فسیری ئاسان: جۆرەها نازو نیعمەتی تریش کە ژیانیان بە خۆشی تیایدا دەبردە سەر...
44:28جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
كَذَٰلِكَ ۖ وَأَوْرَثْنَٰهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ28
ته‌فسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە لەوانمان سەندەوە و کردمانە میراتی خەڵکانێکی تر...
44:29جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ وَمَا كَانُوا۟ مُنظَرِينَ29
ته‌فسیری ئاسان: جا نە ئاسمان بۆیان گریا و نە زەویش، ساتە وەختێکیش مۆڵەتیان نەدرا...
44:30جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ30
ته‌فسیری ئاسان: پاشان ئێمە نەوەی ئیسرائیلمان لە سزای چەوسێنەرەوەی فیرعەون ڕزگارکرد...
44:31جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
مِن فِرْعَوْنَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيًۭا مِّنَ ٱلْمُسْرِفِينَ31
ته‌فسیری ئاسان: بەڵێ، لەدەست فیرعەون کە زۆر خۆی بەگەورە دەزانی و بەتەواوی لەسنووری دەرچوو بوو...
44:32جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَلَقَدِ ٱخْتَرْنَٰهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ32
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە ئەو کاتە نەوەی ئیسرائیلمان هەڵبژارد لە ڕووی ئاگایی و زانیاریەوە و ڕێزی ئەوانماندا بەسەر هەموو خەڵکی ئەو سەردەمەدا...
44:33جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَءَاتَيْنَٰهُم مِّنَ ٱلْءَايَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٌۭا۟ مُّبِينٌ33
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە بەڵگە و نیشانەی ئاشکرای زۆرمان پێبەخشین و بەجۆرەها شێوەی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنەوە.
44:34جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ34
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە (بت پەرستان) دەڵێن....
44:35جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
إِنْ هِىَ إِلَّا مَوْتَتُنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ35
ته‌فسیری ئاسان: ژیانمان تەنها یەک جارە و زیندوو ناکرێینەوە.
44:36جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
فَأْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ36
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر زیندوووبوونەوە حەقیقەتە، باو و باپیرانمان کە مردوون بیانهێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن؟!!
44:37جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍۢ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَٰهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ37
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەمانە چاکترن یان قەومی _تبع_ (کە قەومێکی دەسەڵاتدار بوون لە پێش ئیسلامدا، قوڕەیش دەنگوباسی ئازایەتیانی بیستبوو)، هەروەها ئەوانەی پێشیان، ئێمە هەموانیانمان لەناوبرد، بەڕاستی هەرهەموویان تاوانبار بوون.
44:38جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَٰعِبِينَ38
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەو شتانەی نێوانیانمان بەگاڵتە و بێ هوودە دروست نەکردووە.
44:39جوزئی 25 · لاپەڕەی 497لێکچوو
مَا خَلَقْنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ39
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵکو هەمووی) لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت دروستمان نەکردوون، بەڵام زۆربەیان لەم ڕاستیە نازانن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.