پیشاندان:
44. سورة الدخان
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ مِيقَٰتُهُمْ أَجْمَعِينَ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان دوارۆژ کە ڕۆژی جیاکردنەوەیە، وادەی هەمووانیانە سەرجەم.
يَوْمَ لَا يُغْنِى مَوْلًى عَن مَّوْلًۭى شَيْـًۭٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ41
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێکە هیچ گەورەیەک فریای بچوکی خۆی ناکەوێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن لەلایەن کەسێکەوە.
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ42
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسێک بەزەیی خوا گرتبێتیەوە بە ڕاستی تەنها ئەو خوایە باڵادەست و میهرەبانە.
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ43
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی درەختی ژەقنەبووت (درەختێکە لە ناخی دۆزەخدا، لەناو ئاگردا، خوای بەدەسەڵات ڕوواندوویەتی و لق و پەلکەکانی بە ناویدا بڵاو بۆتەوە).
طَعَامُ ٱلْأَثِيمِ44
تهفسیری ئاسان: بەرو بوومەکەی خۆراکی تاوانبارانە.
كَٱلْمُهْلِ يَغْلِى فِى ٱلْبُطُونِ45
تهفسیری ئاسان: هەروەک کانزای تواوە لەناو ورگ و ڕیخۆڵەکاندا دەکوڵێت.
كَغَلْىِ ٱلْحَمِيمِ46
تهفسیری ئاسان: وەک کوڵانی ئاوی یەکجار گەرم.
خُذُوهُ فَٱعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ47
تهفسیری ئاسان: فەرمان دەدرێت: ئەو تاوانبارە بگرن و بەرزی بکەنەوە بەسەر ناوەڕاستی دۆزەخداو بەری بدەنەوە.
ثُمَّ صُبُّوا۟ فَوْقَ رَأْسِهِۦ مِنْ عَذَابِ ٱلْحَمِيمِ48
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئاگرو ئاوی زۆر لەکوڵ بکەن بەسەریدا.
ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْكَرِيمُ49
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی دەوترێت: دەبچێژە بێگومان تۆ زۆر خۆتت بەشت دەزانی و خۆشت زۆر بەماقووڵ دەخستە بەرچاو.
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمْتَرُونَ50
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا ئەمە ئەو دۆزەخەیە کاتی خۆی گومانتان لێی هەبوو، مووجادەلەتان لەسەری دەکرد.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى مَقَامٍ أَمِينٍۢ51
تهفسیری ئاسان: (لەولاشەوە لە بەهەشدا لە سایەی میهرەبانی پەروەردگارا): بەڕاستی ئەوانەی کە پارێزگارو دیندارن، لە جێگە و شوێنێکی زۆر ئارامدا ژیان دەبەنە سەر.
فِى جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ52
تهفسیری ئاسان: لە باخچە و باخەکانی بەهەشتدا، لە پاڵ کارێز و کانی و تاڤگەکاندا دەژین (هەمیشە لە سەیران و خۆشیدان).
يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍۢ وَإِسْتَبْرَقٍۢ مُّتَقَٰبِلِينَ53
تهفسیری ئاسان: دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستوور، لەو کاتەدا، خۆشەویستان بەرامبەر یەک دادەنیشن و (بەڕووی خۆشەوە بۆ یەکتر دەڕوانن و گفتوگۆی خۆش و بەتام دەکەن).
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ54
تهفسیری ئاسان: هەروەها حوری چاوگەش و گوڵئەنداممان کردووە بە هاوسەریان.
يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ55
تهفسیری ئاسان: بانگ دەکەن تیایدا بۆ هەموو جۆرە میوەیەک، بێ ئەوەی بترسن لە تەواو بوون و، نەخۆش کەوتن و لەبەرچاو کەوتن.
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلْمَوْتَ إِلَّا ٱلْمَوْتَةَ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَوَقَىٰهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ56
تهفسیری ئاسان: لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە کە هەرگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگە لەو مردنەی یەکەمجار و پەروەردگاریان لە سزای دۆزەخیش بە دووری گرتوون و پاڕاستوونی.
فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ57
تهفسیری ئاسان: جا ئەمە ڕێزو فەزڵێکی تایبەتیە لەلایەن پەروەردگاری تووە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار، بەڕاستی تەنها ئەوەیە سەرکەوتنی گەورەو بێ سنوور.
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ58
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، کەواتە بۆیە بەزمانی تۆ ئەم قورئانەمان بەڕوونی و ئاسانی ڕەوانەکردووە، بۆ ئەوەی یاداوەری و ئامۆژگاری وەربگرن و دابچڵەکێن.
فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ59
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆ ئیتر چاوەڕێی پێش هاتنی بەڵێنەکانی ئێمە بکە لە دنیا و قیامەتدا، چونکە بێگومان ئەوانیش چاوەڕێن!!