پیشاندان:
3. سورة آل عمران
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەرادەیەک هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ2
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی تر نی یە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری هەموو دروستکراوەکانیەتی.
نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ بەڕاست و دروست (بە چەند قۆناغێک) دابەزاندووە، بەڕاست دانەری سەرجەم کتێبە پێشووەکانی پیش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان)، هەروەها تەوراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕەوانە کردووە لە پێش قورئاندا...
مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ4
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا هیدایەت و ڕێنموویی بەخشی خەڵکی بوون، هەروەها جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵی ناردە خوارەوە (کە قورئانە)، بێگومان ئەوانەی بڕوایان نەهێنا بە ئایاتەکانی خوا، بۆ ئەوان سزایەکی سەخت (لە دواڕۆژدا) هەیە، بێگومان خوای گەورە باڵادەستەو خاوەنی تۆڵەو سزایە (لە بێ باوەڕان).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ5
تهفسیری ئاسان: بێگومان هیچ شتێک لە خوا ون نابێت نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا.
هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە نەخشەی ڕووخسارتان لە منداڵدانەکاندا دەکێشێت چۆن بیەوێت، هیچ پەرستراوێکی بەڕاست نی یە جگە لەو خوایە و ئەو زاتە باڵادەست و دانا و کاربەجێ یە.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە قورئانی بۆ سەر تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ناردە خوارەوە، بەشێک لە ئایەتەکانی دامەزراو و پایەدارو ڕوون و ئاشکران، ئەوانە بنچینەو بناغەی قورئانەکەن و هەندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هەڵدەگرن و بە ئاسانی نازانرێن، جا ئەوانەی کە لە دڵیاندا لاری و لادان هەیە، حەز لە حەق و ڕاستی ناکەن، ئەوانە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەون کە مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هەیە، بۆ ئەوەی فیتنە و ئاشوب و ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بکەن، یان بۆ ئەوەی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ هەڵبەستن، لە حاڵێکدا کە لێکدانەوەی ئەو جۆرە ئایەتانە هەر خوا خۆی بە تەواوی دەیزانێت، جا ئەو کەسانەی کەلە زانستدا ڕۆچوون دەڵێن: ئێمە باوەڕی دامەزراومان بەهەر هەموو (ئەو ئایەتانە)هەیە کە لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە و فەرمایشی ئەوە، (لەڕاستیدا) بێجگە لە خاوەن بیر و ژیرەکان یاداوەری وەرناگرن و بیرناکەنەوە (لەم قورئانە).
رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ8
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە دەڵێن) پەروەردگارا.. دوای ئەوەی کە هیدایەت و ڕێنمووییت کردین، دڵەکانمان لامەدە لە ڕێگەی ڕاست و لە ڕەحمەت و بەخششی تایبەتی خۆت بەهرەوەرمان بکە، چونکە بەڕاستی تۆ بەخشندە و بەخشێنەری.
رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ9
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ کۆکەرەوەی هەموو خەڵکیت لە ڕۆژێکدا کە هیچ گومانی تێدانیە، بێگومان خوا (زاتێک نیە) کە بەڵێنی خۆی نەباتە سەر....