پیشاندان:
45. سورة الجاثية
قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَغْفِرُوا۟ لِلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجْزِىَ قَوْمًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێ بەوانەی کە ئیمانیان هێناوە: چاوپۆشی بکەن لەوانەی بەتەمای ڕۆژە سەختەکان نین کە خوا پێشی دەهێنێت بۆ لێپرسینەوەیان، تا پاداشتی قەومی نالەبار بداتەوە بەگوێرەی ئەو کاروکردەوەیەی کە ئەنجامی دەدەن...
مَنْ عَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ15
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێک کاروکردەوەی چاکی ئەنجام دابێت ئەوە سوود و قازانجەکەی بۆ خۆیەتی، هەروەها ئەوەش کاروکردەوەی خراپی کردبێت ئەویش لەسەر خۆی دەکەوێت، لەوەودواش بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنەوە.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ16
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە نەوەی ئیسرائیل هاوڕێ لەگەڵ دەسەڵاتداری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکی، لەگەڵ پێغەمبەرایەتیشدا لە چەندەها ڕزق و ڕۆزی چاک و پاکیش بەهەروەرمان کردن، زیادە ڕێزیشمان دان بەسەر هەموو خەڵکی سەردەمی خۆیاندا.
وَءَاتَيْنَٰهُم بَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ ۖ فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ17
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئێمە چارەسەری هەموو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنەوە و پێمان بەخشین (دەربارەی عەقیدەو شەریعەت و حەڵاڵ و حەرام)، جا ناکۆکی و دووبەرەکیان لە نێواندا بەرپا نەبوو مەگەر دوای ئەوەی کە هەموو شت ڕوون بۆوە و زانستیان بۆ هات، ئەوەش بەهۆی ستەم و ناکۆکی و حەسوودی نێوان خۆیانەوە، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم لە ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات لە نێوانیاندا دەربارەی ئەو شتانەی کە ناکۆکیان لەسەری هەیە و ڕای جیاوازیان هەیە دەربارەی.
ثُمَّ جَعَلْنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ فَٱتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئێمە تۆمان ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خستۆتە سەر بەرنامەیەکی ڕاست و ڕەوان لە هەموو کارو بارێکی ئەم ئاینەدا، کەواتە شوێنی بکەوە و لێی لامەدە، نەکەی شوێنی هەواو ئارەزووی ئەوان بکەویت کە نازانن و نافامن.
إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا۟ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۚ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۖ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُتَّقِينَ19
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانە هیچ کات فریات ناکەون و لەدەستی خوا ڕزگارت ناکەن (ئەگەر خوا لەخۆت بڕەنجێنیت و نافەرمانی بکەیت)، بەڕاستی ستەم کاران یار و یاوەری هەندێکیانن، خوایش پشت و پەنای خۆشەویستی دیندارو چاکانە.
هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئان و بەرنامەیە چەندەها چاو ڕۆشنیە بۆ خەڵکی و هیدایەت و ڕێنمونی و ڕەحمەتە بۆ قەوم و کەسانێک کە باوەڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵئارام ببن.
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجْتَرَحُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءًۭ مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کە گوناهو تاوانەکانیان ئەنجام داوە، وایان زانیووە هەر وەک ئەوانە حسابیان بۆ دەکەین کە ئیمانیان هێناوە و کاروکردەوەو چاکەکانیان ئەنجام داوە؟! ژیانی دنیاو مردن و دوای مردنیان وەک یەک دەبێت؟! ئای کە بڕیاری خراپ بڕیار دەدەن.
وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ22
تهفسیری ئاسان: خوا ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنەمای حەق و ڕاستی داناوە، بۆ ئەوەی سەرئەنجام پاداشتی هەموو کەسێک بەگوێرەی کاروکردەوەکانی بداتەوە و هیچ جۆرە ستەمێکیشیان لێ ناکرێت.