پیشاندان:
45. سورة الجاثية
أَفَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍۢ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِۦ وَقَلْبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةًۭ فَمَن يَهْدِيهِ مِنۢ بَعْدِ ٱللَّهِ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ23
تهفسیری ئاسان: هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوکەسەی کە ویست و ئارەزووی خۆی کردۆتە خوای خۆی؟! بەهۆی ئەوەوە خوایش گومڕای کردووە کە زانیوێتی شایەنی ئەوەیە، لە ئەنجامی بەد هەڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوە بە دەزگای بیستن و دڵ و دەروونیدا و پەردەشی هێناوە بەسەر چاوو دەزگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هەیە جگە لە خوا هیدایەت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانەوە و ئامۆژگاری وەرناگرن.
وَقَالُوا۟ مَا هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهْرُ ۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ24
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەیانوت: ژیان تەنها ئەم ژیانی دنیایەیە، دەمرین و دەژین بە نۆرە، هەر ڕۆژگارو زەمانە کایگەرن تیاماندا و دەمان مرێنن و هیچی تر! جا ئەوانە وەنەبێت لەسەر بنچینەی هیچ جۆرە زانستی و زانیاریەک ئەوە بڵێن بەڵکو تەنها پشت بەگومان و دوودڵی دەبەستن.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ25
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئایەتەکانی قورئانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە (کە بەڵگەی زۆر بەهێز و ڕوونی تێدایە لەسەر زیندووبوونەوە، هەموو بەڵگەیەکیان هاتۆتە سەر ئەوەی) کە دەڵێن: دەباشە باوو باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن؟! (شایەنی باسە کە حەزرەتی عیسا ئەو کارەی بۆ خەڵکی ئەنجام دا بە ویستی خوا، کەچی وتراوە: ئەمە سحروو جادووە)؟!
قُلِ ٱللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: (ئەو شتانە بەدەست ئێمە نیە) ئەوە هەر خوایە ژیانتان پێ دەبەخشێت و پاشان دەتان مرێنێت و دوای ئەوە کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا کە هیچ گومانی تیادانیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍۢ يَخْسَرُ ٱلْمُبْطِلُونَ27
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خاوەنی ئاسمانەکان و زەویە، ئەو ڕۆژەی کە قیامەت پێش دێت، هەر ئەو ڕۆژە هەرچی بەتاڵپەرست و ناحەق پەرستانە لە زەرەرمەندیەکی زۆر گەورەدا دەبن.
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍۢ جَاثِيَةًۭ ۚ كُلُّ أُمَّةٍۢ تُدْعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە دەبینیت هەموو خەڵکی بە چۆکدا هاتوون و لەسەر ئەژنۆو پەنجەکانیان ئامادەن (هەر کەس چاوەڕێ بانگ کردنە بۆ لێپرسینەوە، ئامادەیە دەست بەجێ ڕاپەڕێت و ڕا بکات بۆ بەردەم دادگای پڕ لە دادی پەروەردگار) هەر قەوم و هۆزێک بانگ دەکرێت بۆ لای ئەو کتێبەی کە بۆی ڕەوانە کراوە، یاخود بانگ دەکرێت بۆ لای نامەی کردەوەکانی، ئەوسا پێیان دەوترێت: ئەمڕۆ ئیتر پاداشتی ئەو کاروکردەوانەی کە دەتان کرد دەدرێتەوە.
هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەمە ئێتر نامەی کردەوەکانتانە کە تۆمارمان کردووە لەسەرتان، خۆی گوایە قسە دەکات و حەق وێژە (دیارە کردەوەکانمان تۆمار کراوە لەسەر دەزگای زۆر پێشکەوتوو) چونکە بەڕاستی ئێمە کاتی خۆی ئەوەی ئێوە دەتان کرد لەبەرمان دەگرتەوە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ30
تهفسیری ئاسان: جا ئەو کاتە ئەوانەی باوەڕیان هێناوە وە کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوە پەروەردگاریان دەیانخاتە ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیەوە، تەنها ئەوە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی ئاشکرایە.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَفَلَمْ تَكُنْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕواو کافر بوون پێیان دەوترێت: باشە، ئێوە ئایەتەکانی منتان بەسەردا دەخوێنرایەوە؟! کەچی خۆتان بەگەورەو زل دەزانی، بەڕاستی ئێوە هۆزێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِى مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّۭا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ32
تهفسیری ئاسان: کاتیکیش بوترایە: بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە و ڕۆژی قیامەت هەر دێت و گومانی تیادا نیە، ئێوە لە وەڵامدا دەتانوت: ئێمە هەر نازانین ڕۆژی قیامەت چیە؟! ئێمە هەر گومان دەبەین و دڵنیا نین!!