پیشاندان:
46. سورة الأحقاف
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَٰنًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًۭا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًۭا ۖ وَحَمْلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهْرًا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ ۖ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ15
تهفسیری ئاسان: ئێمە فەرمانمان بەئادەمیزاد داوەکە چاکەکارو چاک ڕەفتار بێت لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بەئازارەوە هەڵی گرتووەو بەدەم ئێش و ئازارەوەبوویەتی، سک پربوون و لەشیر بڕینەوەی سی دانە مانگی خایاندوون.. هەتا کاتێک ئینسان دەگاتە حاڵەتی توندوتۆڵی و توانایی و تەمەنی چڵ ساڵی ( ئەوسا ئیتر حەق وایە ئەم دۆعایە بکاتەیەکێک لەوێردەکانی سەر زاری و ) بڵێت: پەروەردگار!! کۆمەکیم بکەو یارمەتیم بدەتا شوکرانەبژێر و سوپاسگوزاری ئەو نازو نیعمەتانە بم کەبەمن و دایک و باوکمت بەخشیوە، هەروەها یارمەتیم بدەلەو جۆرە کاروکردەوەچاکانەئەنجام بدەم، کەتۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکەبڕوێنیت لەناو نەوەکانمدا لەبەر قازانجی خۆم ( چاکەی هەرکەس بەشی دایک و باوکی تیادایە ) بەڕاستی من گەڕاومەتەوە بۆلای تۆ، تا لەگوناهەکانم خۆش ببیت و من لەموسڵمانانی گوێڕایەڵ و فەرمانبەردارم.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمْ فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَعْدَ ٱلصِّدْقِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەئەو کەسانەن کەبەگوێرەی چاکترینی کردەوەکانیان پاداشتیان دەدەینەوە، چاوپۆشیش لەهەڵەو گوناهەکانیان دەکەین لەڕیزی بەهەشتی یەکاندا، ئەمەش بەدەستهێنانی ئەوبەڵێنە ڕاست و دروستەیە کەلەکاتی خۆی پێیان درابوو.
وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّۢ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ17
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کەبێزارە لەدایک و باوکی باوەڕداری و پێیان دەڵێت: ئاخ و ئۆف لەدەست ئێوە، ئایا ئێوە هەرەشەم لێ دەکەن، ئێوە چۆن بڕواتان بەوەهەیە من دوای مردن لەگۆر دەربهێنرێم و زیندوو ببمەوە!! لەکاتێکدا ئەو هەموو خەڵکەش ساڵەهایە و سەدەهایە دەمرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! لەکوێن بۆ یەکێکیان نەگەڕایەوە؟! ).. دایک و باوکەکەش زۆر بەپەرۆشەوە دۆعا و نزا دەکەن و لەخوا دەپارێنەوە... کورەهاوار بۆتۆ، داد لەدەست تۆ، ئیمان و باوەڕبهێنە، بێگومان بەڵێنی خوا حەق و ڕاستە، کەچی ( مێشکی پووچەو پەردەی هێناوە بەسەرچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەڵێت: ئەمەقسەیەکی کۆنە و داستانی پێشووەکانە!!
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَٰسِرِينَ18
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو جۆرە کەسانەئەوانەن کەبڕیاری خوایان لەسەر خۆیان کردووەبەماڵ و چەسپاوەلەسەریان، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها گرۆو دەستەو میللەتانی تری ڕابوردووی بێ باوەڕی پێش خۆیان، لەهەردوو بەرەی پەری و ئادەمیزاد، بەڕاستی ئەوانەهەرهەموویان خەسارەتمەند و زەرەر مەند بوون.
وَلِكُلٍّۢ دَرَجَٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۖ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ19
تهفسیری ئاسان: هەر دەستەیەک، هەر کەسێک لەئیمانداران یان لەبێ بڕواکان پلەو پایەی بەرز، یان نزمیان هەیە، بەگوێرەی کردەوەکانیان کەئەنجامیانداوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە خوای پەروەردگار بەگوێرەی کردەوەکانیان بەتەواوی پاداشتیان بداتەوە، بێ ئەوەی هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ بکرێت.
وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ20
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئەوانەی کەبێ بڕوان بەرەو دۆزەخ دەبرێن و نیشانیان دەدرێت و پێیان دەوترێت: هەرچی خۆشی و شادیەکتان هەبوو لەژیانی دنیاتاندا بەئارەزووی خۆتان ڕاتانبوارد، کەوابوو ئەمرۆ ئیتر نۆرەی ئەوەیە کەسزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێنەوە، بەهۆی ئەوەی کەلووت بەرزیتان دەکرد لەزەویدا بەناحەق و بەهۆی دەرچوونتان لەسنوور و فەرمانی خوا.