پیشاندان:
47. سورة محمد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَٰلَهُمْ1
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ بڕوا بوون و بەرهەڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئەوانەخوا کاروکردەوەکانیانی ون و پووچ کردۆتەوە، (تەنانەت چاکەکانیشیان بێ پاداشتە، چونکەمەبەستیان خوا نەبووە). ئەوانەی بێ بڕوا بوون و بەرهەڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئەوانەخوا کاروکردەوەکانیانی ون و پووچ کردۆتەوە، (تەنانەت چاکەکانیشیان بێ پاداشتە، چونکەمەبەستیان خوا نەبووە).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُوا۟ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍۢ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەو باوەڕیان هێناوە بەو قورئانەبوو کەبۆ محمد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزێنراوە، هەر ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردیگارەوە، ئەوانەخوا چاوپۆشی کردووەلەهەموو گوناهەکانیان، چاکەشی ڕواندووەلەدڵ و دەروونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووە.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَٰلَهُمْ3
تهفسیری ئاسان: ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە چونکەبەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون شوێنی ناڕاستی کەوتبوون... بێگومان ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و موسڵمان بوون، شوێنی حەق و ڕاستیەک کەوتوون کەلەلایەن پەروەردگارەوەهاتووە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونەی ئەو دوو کۆمەڵە ڕوون دەکاتەوەبۆ خەڵکی (تا فریای خۆیان بکەون).
فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَضَرْبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا۟ ٱلْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّۢا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَا۟ بَعْضَكُم بِبَعْضٍۢ ۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَٰلَهُمْ4
تهفسیری ئاسان: (ئەم فەرمانەبۆ کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لەگۆرەپانی جەنگدا) جا کاتێک گەیشتن بەوانەی بێ باوەڕ بوون، بێنە دەست لێیان و لەگەردنیان بدەن (ئەگینا ئەوان ئێوە دەکوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ دەکەن، ئینجا کەهێزیان نەما، بەدیل بیانگرن بەتوندی باڵبەستیان بکەن، ئەوسا یەکێک لەم دوو کارەیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن: یان بەپیاوەتی و منەت، یاخود بەگۆڕینەوەو فیدیە ئازادیان بکەن، تا شەر کۆتایی دێت و ئاسەواری نامێنێت و دوژمنان چەک دادەنێن، بڕیارەکە ئاوهایە، ئەگەر خوا بیویستایە خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن، بەڵام دەیەوێت بەیەکتر تاقیان بکاتەوە، ئەوانەش لەپێناوی خوادا شەهید بوون، هەرگیز پاداشتی هەوڵ و کۆششیان بەزایە نادات.
سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ5
تهفسیری ئاسان: ئەوانەرێنموویی دەکات بۆ جێگە و ڕێگەی خۆش و دڵ و دەرون و بیرو هۆشیان ئاسوودەدەکات.
وَيُدْخِلُهُمُ ٱلْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ6
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەیانخاتە ئەو بەهەشتەوە کەبەجۆرەها شێواز بۆی باس کردوون.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَنصُرُوا۟ ٱللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ7
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە، ئەگەر ئێوە پشتیوانی لە ئاینی خوا بکەن و هەوڵی سەرکەوتنی بدەن، ئەوەخوایش پشتیوانی لەئێوە دەکات و سەرتان دەخات و پایەدارو جێگیرتان دەکات.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَتَعْسًۭا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَٰلَهُمْ8
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بێ بڕوا بوون خەجاڵەتی و سەرشۆریان بۆ هەیە کاروکردەوەشیان لەدنیادا بێ ئاکامەو لەقیامەتیشدا مایە پووچن.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَٰلَهُمْ9
تهفسیری ئاسان: ئائەوەبەهۆی ئەوەوەیە بێگومان ئەوان ڕقیان لەقورئان بۆتەوە و حەزیان لەبەرنامەی خوا نەبووە، جا خوایش کارو کردەوەکانی پووچ کردنەوە.
۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَٰفِرِينَ أَمْثَٰلُهَا10
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوەنەگەڕاون بەسەر زەویداو سەرنج بدەن، تا بزانن سەرەنجامی ئەو خەڵکە نالەبارەی پێش ئەمان چۆن بووە؟! خوای بەدەسەڵات ماڵ و حاڵیانی بەسەردا ڕووخاندن، جا بۆ هەموو بێ باوەڕان سزای ئاوا شتێکی چاوەڕوان کراوە (درەنگ یان زوو) دووچاریان دەبێت.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَأَنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ11
تهفسیری ئاسان: ئەوەبەهۆی ئەوەوەیە چونکەبەڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئەوانەیە کەئیمان و باوەڕیان هێناوە، بێگومان بێ باوەڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیە.