پیشاندان:
47. سورة محمد
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ ٱلْأَنْعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثْوًۭى لَّهُمْ12
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە وکارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوە، خوا دەیانخاتە باخەکانی بەهەشتەوە، کەچەندەها ڕوبار بەناویدا دەڕوات، ئەوانەش بێ بڕوا بوون لەم دنیایەدا ڕادەبوێرن و دەخۆن وەک ئاژەڵ، لەئاینەکەشدا دۆزەخ جێ و شوێنیانە!
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ هِىَ أَشَدُّ قُوَّةًۭ مِّن قَرْيَتِكَ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَٰهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ13
تهفسیری ئاسان: زۆر شارو شارۆچکەمان لەناو برد، لەو شارەی کەتۆیان دەرکرد بەهێزتر بوون، هیچ کەسیش نەیتوانی پشتیوانیان بێت.
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم14
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کەلەلایەن پەروەردگاریەوە بەڵگەو نیشانەی ڕوونی پێگەیشتووە و، باوەڕی دامەزراوی پێیەتی و لەسەری دەڕوات، وەکو ئەو کەسەوایە کەکاروکردەوەی ناشرین و نادروستی لەبەر چاو ڕازێنرابێتەوە، ئەو جۆرە کەسانەشوێنی ویست و ئارەزووی ناپوختی خۆیان کەوتوون؟!
مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَآ أَنْهَٰرٌۭ مِّن مَّآءٍ غَيْرِ ءَاسِنٍۢ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّن لَّبَنٍۢ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُۥ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّنْ خَمْرٍۢ لَّذَّةٍۢ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّنْ عَسَلٍۢ مُّصَفًّۭى ۖ وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ ۖ كَمَنْ هُوَ خَٰلِدٌۭ فِى ٱلنَّارِ وَسُقُوا۟ مَآءً حَمِيمًۭا فَقَطَّعَ أَمْعَآءَهُمْ15
تهفسیری ئاسان: وێنەی ئەو بەهەشتەی کەبەڵێن دراوەبدرێت بەخواناس و پارێزکاران، ئەمەیە: چەندەها ڕووباری لەئاوی سازگارو تام و نەگۆڕاوی تێدایە، هەروەها چەندەها ڕووباری شیر کەتامی تێک نەچووە، هەروەها چەندەها ڕوبار لەشەرابی تام خۆش و بۆنخۆش، (کەلەخواردنەوەی بێزار نابن و لەبەر چاویان ناکەوێت) بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە، چەندەها ڕوبار لەهەنگوینی پاڵفتەو بێگەرد، هەروەها بۆیان هەیە لەو بەهەشتەدا لەهەموو جۆرە بەرو و بووم و میوەیەکی جوان و بەتام و بۆنخۆش، هاوکات لەگەڵ لێخۆشبوون و خۆشەویستی پەروەردگاریاندا، ئایا ئەو بەختەوەرانەوەکو ئەو کەسانەوان کەلەناو ئاگری دۆزەخدا نەمرن و ئاوی لەکوڵ دەکرێت بەگەروویاندا، کەریخۆڵەکانیان پارچەپارچەو تۆی تۆی دەکات؟!
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُوا۟ مِنْ عِندِكَ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ16
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەندێک لەو بێ باوەڕو دووڕوانە دێن وگوێت بۆ دەگرن، هەتا کاتێک لەقسەو گوفتارت بوویتەوە، جێت دەهێڵن و بەدوودڵیەوە دەپرسن لەئیمانداران: ئەوەباسی چی دەکرد؟ ئەوەلەچی دەدوا؟ تا ئەوانەخوا مۆری ناوەبەسەر دڵیاندا و شوێنی ئارەزوو ویستی نەگونجاوی خۆیان کەوتوون.
وَٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ زَادَهُمْ هُدًۭى وَءَاتَىٰهُمْ تَقْوَىٰهُمْ17
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش ڕێبازی هیدایەت و ئیماندارییان گرتۆتە بەر بەگوفتاری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) هیدایەت و دیندارییان گەشەدەکات و پەرەدەسێنێت، خوایش شارەزایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبەخشین.
فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ ۖ فَقَدْ جَآءَ أَشْرَاطُهَا ۚ فَأَنَّىٰ لَهُمْ إِذَا جَآءَتْهُمْ ذِكْرَىٰهُمْ18
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەچاوەڕێی چی دەکەن جگەلەقیامەت کەلەناکاو یەخەیان پێ بگرێت؟ چونکەبەڕاستی هەندێک لەنیشانەکانی دەرکەوتووە (کەیەکێک لەوانەرەوانەکردنی دواهەمین پێغەمبەرە)، جا ئەوکاتەکەبەرپا بێت بیرکردنەوە و ئامۆژگارییان چ سوودێکی دەبێت؟!
فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَىٰكُمْ19
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان!! دەی کەواتا چاک بزانەو دڵنیابە جگەلەخوا، هیچ خوایەکی ترنیە، داوای لێخۆشبوونی گوناە بۆ خۆت و ئیمانداران لەپیاوان و ئافرەتان هەر لەو بکەو دڵنیابە کەخوا دەزانێت لەرۆژدا بەچی یەوە خەریکن و، لەشەویشدا لەکۆی دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لەدونیاداو، دەرەنجامەکەشی لەقیامەتدا چۆنە.