پیشاندان:
47. سورة محمد
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌۭ ۖ فَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ مُّحْكَمَةٌۭ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلْقِتَالُ ۙ رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ ٱلْمَغْشِىِّ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ ۖ فَأَوْلَىٰ لَهُمْ20
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەئیمانداران دەڵێن: خۆزگە سوورەتێک (جەنگ دژی کافران دەهاتەخوارەوە)، کەچی کاتێک کەسوورەتێک بەروونی دادەبەزێت و باسی جەنگی تێدایە، ئەوەدەبینیت ئەوانەی لەدڵیاندا نەخۆشی باوەڕ لاوازی ودووڕوویی هەیە، چاویان ئەبڵەق دەبێت، سەیرت دەکەن وەکو کەسێک لەسەرەمەرگدا بێ هۆشی بەسەردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....
طَاعَةٌۭ وَقَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ ۚ فَإِذَا عَزَمَ ٱلْأَمْرُ فَلَوْ صَدَقُوا۟ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ21
تهفسیری ئاسان: کە گوێڕایەڵ بوونایە و قسەی جوان و بەجێیان بکردایە، جا کاتێک کار گەیشتە قایمی و جەنگ بەرپابوو ئەگەر لەگەڵ خوادا ڕاست بوونایە، ئەوەچاکتر بوو بۆیان.
فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوٓا۟ أَرْحَامَكُمْ22
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە بەتەمان ئەگەر لەغەزا پشت هەڵبکەن یاخود دەسەڵاتتان کەوتەدەست، تۆوی ئاژاوەو فەساد و تاوان لەزەودا بچێنن و هەرچی پەیوەندی خزمایەتیش هەیە بیپچڕێنن و لەناوی بەرن؟!
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰٓ أَبْصَٰرَهُمْ23
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسانەئەوانەن کەخوا نەفرینی لێ کردوون و کەڕی کردوون کوێرایی هێناوە بەسەر چاویاندا (ڕاستیەکان نابینن)
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَآ24
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوەبۆچی ئەوانەوردبینی لەقورئاندا ناکەن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئەوەیە دڵەکان لەئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوە؟!
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَى ۙ ٱلشَّيْطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ25
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی پاشگەز بوونەوەو بەرەودوا گەڕانەوە، دوای ئەوەی ڕێگەی هیدایەت و ئیمانیان بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانە شەیتان بەفێڵ و تەڵەکە تەماداری کرد بوون، بەهیوای تەمەن درێژی و خۆشگوزەرانیش فریوی دەبوون.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ كَرِهُوا۟ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِى بَعْضِ ٱلْأَمْرِ ۖ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ26
تهفسیری ئاسان: ئەو زاڵ بوونی شەیتانە بەهۆی ئەوەوەبوو کەبەڕاستی دووڕووەکان دەیانوت بەوانەی کەداخ لەدڵ بوون بەرامبەر ئەوەی خوا دایبەزاندووە کەقورئانە: ئێمە لەمەودوا لەهەندێک هەڵوێستدا بەقسەتان دەکەین، خوایش خۆی چاک ئاگادارەلەو نهێنی و پیلانانەی کەدەیشارنەوە.
فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ27
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کەفریشتەکان لەکاتی گیان کێشانیاندا بەدەم و چاوو بەرەو پشتیاندا دەماڵن.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُوا۟ مَآ أَسْخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُوا۟ رِضْوَٰنَهُۥ فَأَحْبَطَ أَعْمَٰلَهُمْ28
تهفسیری ئاسان: ئەو سووکایەتی سەرەمەرگەبۆیە بەسەریاندا دێت، چونکەئەوانەشوێنی ئەو شتانەکەوتبوون کەقین و خەشمی خوا دەبزوێنێت، ئەوانەبێزار بوون لەرەزامەندی خوا، خوایش کاروکردەوەیانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ ٱللَّهُ أَضْغَٰنَهُمْ29
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کەدڵیان نەخۆشی دووڕویی تیادایە، وایانزانیووە خوا هەرگیز کینە و بوغزی دەروونیان ئاشرا ناکات؟!