پیشاندان:
47. سورة محمد
وَلَوْ نَشَآءُ لَأَرَيْنَٰكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَٰهُمْ ۚ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِى لَحْنِ ٱلْقَوْلِ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَٰلَكُمْ30
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانویستایە ئەوانەمان پیشان دەدات، ئەوکاتەبەرواڵەت دەتناسینەوە، سوێند بەخوا لەشێواز و ناوەرۆکی قسەو گوفتاریاندا دەیانناسیتەوە، خوا خۆیشی ئاگا و زانایە بەکاردەوەکانتان.
وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّىٰ نَعْلَمَ ٱلْمُجَٰهِدِينَ مِنكُمْ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبْلُوَا۟ أَخْبَارَكُمْ31
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئێمە دەتانخەینە بەر تاقیکردنەوە، تا لەجیهانی واقعدا تێکۆشەر و خۆگرانتان دەربکەوێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئەوەش هەواڵی چالاکی ئێوەمان بێتە دەست.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّوا۟ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَىٰ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَٰلَهُمْ32
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن و ڕێگە لەبڵاوکردنەوەی پەیامی خوا دەگرن دژایەتی ڕێبازی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەکەن، دوای ئەوەی ڕێبازی هیدایەت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆتەوە، ئا ئەوانەهەرگیز ناتوانن زیان بەخواو ئاینی خوا بگەیەنن.... خوای گەورەش لەئایندەیەکی نزیکدا هەموو کاروکردەوەو پیلانیان پووچەڵ دەکاتەوە.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوٓا۟ أَعْمَٰلَكُمْ33
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە! گوێڕایەڵی فەرمانی خواو فەرمانی پێغەمبەر بن، کاروکردەوەچاکەکانتان پووچ و بێ نرخ مەکەن، (بە ڕووپامایی و خۆ بەزل زانین و پەشیمان بونەوەلەخێر ومنەت کردن و.... هتد)
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ34
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون و بەربەست و کۆسپیان دەخستەبەردەم ڕێبازی خوا، پاشان مردن لەکاتێکدا کەکافر بوون، ئەوەهەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.
فَلَا تَهِنُوا۟ وَتَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّلْمِ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ35
تهفسیری ئاسان: ئێوە سستی مەکەن و داوای ئاشتی پێش وەخت لەدوژمنان مەکەن، چونکەهەر ئێوە سەرکەوتوو دەبن، دڵنیا بن کەخوایش لەگەڵتانە، کاروکردەوەتان بەزایە نادات و لێی کەم ناکاتەوە.
إِنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْـَٔلْكُمْ أَمْوَٰلَكُمْ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ژیانی دنیا تەنها بریتیە لەیاری و گەمەیەکی تەمەن کۆتا، جا ئەگەر باوەڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئەوەخوا بەچاکی پاداشتان دەداتەوە، خوایش وەنەبێت داوای بەخشینی هەموو سامانتان لێ بکات.
إِن يَسْـَٔلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا۟ وَيُخْرِجْ أَضْغَٰنَكُمْ37
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر داوای بەخشینی هەموو سامانتان لێ بکات و ئەرکێکی گران بخاتەسەرتان، ئەوەرەزیل و بەرچاو تەنگ دەبن، هەموو کینە و بوغزیشتان دەردەهێنێت.
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تُدْعَوْنَ لِتُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبْخَلُ ۖ وَمَن يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ ٱلْغَنِىُّ وَأَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ ۚ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓا۟ أَمْثَٰلَكُم38
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەتەئێوە بانگ دەکرێن تا بەخشینتان هەبێت لەپێناوی خوادا، کەچی هەتانەرەزیل و بەرچاو تەنگە، خۆ ئەوەی ڕەزیل و بەرچاو تەنگی هەبێت، ئەوەبێگومان هەر ڕەزیلی لەخۆی دەکات و زەرەر لەخۆی دەدات، چونکەهەر خوا خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازە، هەر ئێوەن هەژارو نەدارو کەمدەستن.. جا ئەگەر ئێوە پشت هەڵکەن لەم دین و بەرنامەیە، خوا کەسانی چاکتر لە ئێوە دەهێنێتە مەیدان، کە بە هیچ شێوەیەک لە ئێوە ناچن و وەک ئێوە نابن.