پیشاندان:
48. سورة الفتح
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيْهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی پەیمان دەدەنە تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەڕاستیدا هەر پەیمان بەخوا دەدەن.. دەستی پیرۆزو بەتوانای خوا لەسەر دەستیانەوەیە (بەپشتگیری و یارمەتی) جا ئەوەی پەیمانەکە بشکێنێت و لێی پاشگەز ببێتەوە، ئەوەلەسەر خۆی دەکەوێت، ئەوەش کەپیمانەکە دەباتەسەر و پاشگەز نابێتەوە لێی، خوای باڵادەست ئەجرو پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت (لەئاییندەدا).
سَيَقُولُ لَكَ ٱلْمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَآ أَمْوَٰلُنَا وَأَهْلُونَا فَٱسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًۢا ۚ بَلْ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۢا11
تهفسیری ئاسان: ئەو عەرەبەکۆچەرییانەی لەرێکەوتنەکەی حودەیبیە بەجێمان و بەشداریان نەکرد کاتێک زانیان ئێوە بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن کەخوا بەڵێنی سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی جەنگی پێدابوون دێن بۆلات و دەڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمەی سەرقاڵ و خەریک کرد و کاتمان نەبوو بێین لەگەڵتان، لەبەر ئەوەداوای لێخۆش بوونمان بۆ بکەن لای خوا، ئەوەی بەزمان دەیڵێین لەدڵیاندا نی یە، پێیان بڵێ: باشە، کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی خوا بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانێکتان پێ بگەیەنێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا بەتەواوی بەئاگایە لەکاروکردەوەکانتان.
بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهْلِيهِمْ أَبَدًۭا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِى قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًۢا بُورًۭا12
تهفسیری ئاسان: نەخێر پاساوو بەهانەکەتان وانی یە، بەڵکو لەڕاستیدا ئێوە واگومانتان دەبرد ئیتر هەرگیز پێغەمبەرو باوەڕداران ناگەرێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان و تیادەچن، ئەو گومان بردنەلەدڵ و دەروونتاندا ڕازاێنرابۆوە و چەسپی بوو، بەڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوە هەمیشە هۆزو تاقمێکی بێ کەڵک و بێ خێرن.
وَمَن لَّمْ يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَعِيرًۭا13
تهفسیری ئاسان: هەرکەس باوەڕی بەخواو بەپێغەمبەری خوا نەبێت (ئایندەی سامناکە) بەڕاستی ئێمە سزای دۆزەخمان بۆ کافرو بێ باوەڕان ئامادەکردووە.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا14
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە هەر خوا خۆی خاوەنیانە، لەهەر کەسێک کە بیوێت خۆشدەبێت، وە سزای هەرکەسێک بدات دەیدات، (ئەڵبەتە ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هەرکەسێک بەگوێرەی شیاوو شایستەی خۆیەتی و لەوپەڕی دادگەریدایە)، چونکە خوا هەمیشە و بەردەوام لێ خۆش بووە و بەڕەحم و دلۆڤانە.
سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی خۆیان خستە دواوەو بەشداریان نەکرد لەرێکەوتنەکەدا، کاتێک بینیان ئێوە (بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن) بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکان، وتیان: لێمان گەرێن شوێنتان کەوین... ئەمانەدەیانەوێت، ویست و فەرمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوە هەرگیز شوێنمان ناکەون... چونکەخوایش هەواری فەرمووەو پێشتر هەروا بڕیاردراوە، کەچی ئەوان دەڵێن: نەخێر خوا ڕێگەی لەئێمە نەگرتووە، بەلکو ئێوە حەسوودیمان پێ دەبەن بۆیە نایەڵن بەشدار بین، (خوا دەفەرمووێت) نەخێر، حەسوودیتان پێ نابەن، بەڵکو ئەوانەکەمێک نەبێت لەفەرمانی خوا تێناگەن (تەنها چاویان بڕیوەتە سامان و دەسکەوتەدنیاییەکان).