پیشاندان:
48. سورة الفتح
قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ تُقَٰتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا۟ يُؤْتِكُمُ ٱللَّهُ أَجْرًا حَسَنًۭا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا16
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەوانەی کەسەرپێچیان کردووە، لەعەرەبەبیابان نشینەکان: ئێوە لەئایندەدا بانگ دەکرێن بۆ جەنگ لەگەڵ قەوم و هۆزێکدا کەئازاو جەنگاوەرن، ئەوسا یان دژیان دەجەنگن، یان خۆیان (لەئەنجامی بیرکردنەوە و تێڕوانیندا) بەبێ جەنگ موسڵمان و تەسلیم دەبن، جا ئەگەر فەرمانبەردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێدەبەخشێت، بەڵام ئەگەر پشت هەڵکەن وەکو ئەوسا و خۆتان بشارنەوەو سەرپێچی بکەن، سزایەکی بەئێشتان بۆ پێش دەهێنێت.
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا17
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی کوێرە یان نەخۆشە، گوناهبار نابێت (ئەگەر لەغەزادا بەشداری نەکات) ئەوەی کەفەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات، دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوەکەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا دەڕوات، ئەو کەسەش کەپشت هەڵکات، خوای گەورەسزای بەئێش و ئازاری دەدات.
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا18
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووەلەو باوەڕدارانەی کاتێک پەیمانیان لە گەڵدا بەستیت لەژێر درەختەکەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەکانیاندا هەیە (لەنیاز پاکی و دڵسۆزی) هەر بۆیە ئارامی و هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندەسەریان و پاداشتی بەمژدەی سەرکەوتنێکی نزێک دانەوە.
وَمَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ يَأْخُذُونَهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا19
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڵێنی چەندین دەستکەوتی زۆری پێدان، کەلەئایندەدا دەستیان دەکەوێت و وەری دەگرن، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەستە بەسەر خوانەناسەکانداو دانایە و دەزانێت چ کاتێک ئیمانداران سەر دەخات.
وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ تَأْخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمْ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيْدِىَ ٱلنَّاسِ عَنكُمْ وَلِتَكُونَ ءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا20
تهفسیری ئاسان: خوا بەڵێنی دەسکەوتی زۆری پێداون، لەئایندەدا دەستتان دەکەوێت و وەری دەگرن، بەڵام جارێ ئێستا هەرئەوەی پێ بەخشیوون (مەبەست دەستکەوتەکانی خەیبەرە) دەستی خەڵکیشی لێ کۆتاکردن (مەبەست قوڕەیشە کەبەهۆی ڕێکەوتنەکەی حودەیبییەوە خوای گەورەلەبەگژاچوونی موسوڵمانان دەستی بەستنەوە)، تا ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنەببێتە نیشانە و بەڵگەیەکی بەهێز بۆ ئیمانداران (کەخوا یاوەرو پشتیوانیانە) هەروەها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (لەبەرەو پێش بردنی بانگەوازدا).
وَأُخْرَىٰ لَمْ تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهَا قَدْ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: چەندین دەستکەوتی تریشیان هەیە کەئێستا دەستتان بەسەریدا نەڕۆیشتووە، بەڕاستی خوا خۆی چاک بەو دەسکەوتانەدەزانێت کەبەڕێوەیە بۆتان، هەمیشە و بەردەوام خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَلَوْ قَٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوَلَّوُا۟ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا22
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دژی ئێوە جەنگیان بەرپا بکردایە، ئەوەدەشکان و هەڵدەهاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نەدەبوو.
سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا23
تهفسیری ئاسان: (شکست و هەڵاتنی کافران لەجەنگی موسوڵماناندا) هەردەم بەرنامەو یاسای خوا بەڕاستی هەروا بووەلەزوەوە، هەرگیز نابینیت بەرنامەو یاسای خوا گۆڕانی بەسەردا بێت.